ئاراوخۆ گوێ لەکەس ناگرێت و بڕیار دەدات

test

رۆناڵد ئاراوخۆ، بەرگریکاری یانەی بەرشلۆنە مکووڕە لەسەر بڕیاری رۆیشتنی و گفتوگۆکانیشی لەگەڵ یوڤێنتۆسی ئیتاڵی کۆتایی پێهێناوە.

یانە کەتەلۆنییەکە دوو ئۆفەری نوێکردنەوەی گرێبەستی پێشکەشی ئاراوخۆ کردووە، بەڵام رۆژنامەی موندۆ دیپۆرتیڤۆ و سپۆرتی کەتەلۆنی ئاشکرایکرد، کە ئاراوخۆ بە یانەکەی راگەیاندووە لەگەڵ یوڤێنتۆس گفتۆگۆکانی دەستپێکردووە و رێککەوتنیش نزیکە.

ئاراوخۆ لەگەڵ یوڤێنتۆس گفتوگۆکانی پەرەسەندووە و هەردوولا گەشتوونەتە رێککەوتن کە بۆ ماوەی یەک وەرز پەیوەندی بە یانە ئیتاڵییەکەوە بکات، هەرچەندە بلاوگرانا کۆبونەوەی لەگەڵ بەرگریکارەی کردووە و داوایان لێکردووە کە بمینێتەوە، بەڵام ئاراوخۆ سوور بووە لەسەر رۆیشتن.

هاوکات موندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە کە ئاراوخۆ داوای لە هانسی فلیک کردووە  لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا بەرامبەر ریاڵ مەدرید یاریی نەکات، بەڵام دواتر فلیک لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی رایگەیاند پێویستییان بە ئاراوخۆیە و یەکێکە لە باشترین بەرگریکارەکان.

 وا بڕیارە ئەمشەو کلاسیکۆی ریاڵ مەدرید و بەرشلۆنە کاتژمێر 22:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان لە یاریگەی شا عەبدوڵا بەڕێوەبچێت، شەڕی هەردوو یانەکەش لەسەر جامی سوپەری ئیسپانیایە، بە گوێرەی پێکهاتەی پێشبینیکراویش ئاراوخۆ سەرەکی نییە.

loading....