سامانە سروشتییەکان: تاوەکو ئێستا نەوتی پاڵپشتیکراومان لە بەغدادەوە پێنەگەیشتووە

test
دابەشکردنی نەوتی سپی بەسەر هاونیشتمانیانی سلێمانی

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێمی کوردستان، هاونیشتمانییان ئاگاداردەکاتەوە بڕیارە لەم هەفتەیەدا لەلایەن وەزارەتی نەوتی عێراقەوە بڕێک لە نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دابینبکرێت.

وەزارەتەکە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، ئەمە دەبێتە یەکەم بڕە نەوتی دابینکراو لەلایەن بەغدادەوە، "چونکە پێشتر هیچ بڕێكی دیکەى نەوت نەنێردراوە".

وەزارەتی سامانە سروشتییەکان باسیلەوەکردووە ئەو بڕەی بەغداد دەینێرێت زۆر کەمترە لە پشکی هەرێمی کوردستان و بەشى 19%ـی خێزانەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

ئەو بڕە نەوتەى بەغداد دەینیرێت 50 ملیۆن لیترە، لەبەر کەمیی بڕەکەی بەشی سەرجەم خێزانەکانی هەرێمی کوردستان ناکات و تاوەکو ئێستاش دیارنییە چۆن دابەشدەکرێت.

لە ئەیلوولى 2024ـەوە تاوەکو ئێستا وەزارەتى سامانە سروشتییەکان، بڕی 243 ملیۆن لیتر نەوتی سپی بەسەر زیاتر لە ملیۆنێک و 215 هەزار خێزان دابەشكراوە کە رێژەکەی 88%ـی کۆی خێزانەکانە و پرۆسەی دابەشکردنەکەش بەردەوامە، بۆ هەر 200 لیترێکیش بڕی 104 هەزار دینار لە هاونیشتمانییان وەردەگیرێت.

نرخی نەوت لەبازاڕدا 155 هەزار دینارە و ئەمساڵ پرۆسەی دابەشکردنەکان هۆکار بووە بۆ ئەوەی نرخەکەی زیاتر بەرز نەبێتەوە.

loading....