جواو فێلیکس: کریستیانۆ شایەنی ئەوەیە مۆندیال بباتەوە

کریستیانۆ رۆناڵدۆ، ئەفسانەی پۆرتوگال، لە 2026 تەمەنی دەبێتە 41 ساڵ، بەڵام یاریزانەکە هەمیشە لە کۆنفرانسە رۆژنامەوانییەکان باس لەوە دەکات دەیەوێت لە مۆندیالی 2026 بەشدارببێت و خەونی بەدەستهێنانی ناسناوی مۆندیالی هەیە بۆ هەڵبژاردەی پۆرتوگال.
جواو فێلیکس، هاوتیمی کریستیانۆ، لە نوێترین چاوپێکەوتنیدا باس لەوە دەکات کە کریستیانۆ بە دڵنیاییەوە بەشداری مۆندیالی 2026 دەکات و خەونی ئەوەیە جامەکە بەدەستبهێنێت، بۆیە هەموو هەوڵێک دەدەن یارمەتی بدەن و ئەو خەونەی بۆ بەدیبهێنن.
جواو فێلیکس، یاریزانی پۆرتوگال بۆ تی ئێن تی سپۆرت دەڵێت...
کریستیانۆ رۆناڵدۆ خەونی ئەوەیە جامی جیهانی بباتەوە، ئێمەش وەک یاریزانانی پۆرتوگال هەموو شتێک دەکەین ئەو خەونەی بەدیبێت، چونکە شایەنیەتی، باوەڕیشم بەوەیە کە لە مۆندیالی 2026 ئامادە دەبێت.
جواو فێلیکس، یاریزانی پۆرتوگال.
ئەگەر رۆناڵدۆ بەشداری لە جامی جیهانی 2026 بکات، ئەوا دەبێتە تاکە یاریزان لە مێژوودا کە لە شەش پاڵەوانێتی جامی جیهانی بەشداریی دەکات، پێشتر لە مۆندیالەکانی 2006، 2010، 2014، 2018 و 2022 بەشداریی کردووە.