بەم پێنج رێگەیە چەند ساڵێک تەمەنت درێژتربکە
زانكۆ محەمەد 12/01/2025

سەرەڕای ئەوەی تەمەنی کەسێک بە شێوازێکی سەرەکی لەڕێگەی جینەکانەوە دیاریدەکرێت، بەڵام شێوازی ژیان کاریگەرییەکی گەورەی لەسەر مانەوە بە تەندروستی و تەمەندرێژی هەیە. تەنانەت بەشێک لە پسپۆڕان بۆچوونیان وایە نەک تەنیا تەمەندرێژی بژاردەیەکە لەبەردەم مرۆڤدا، بەڵکو مردنیش نەخۆشییە و دەکرێت رێگریلێبکرێت.
- زۆر مەخۆ: کەمکردنەوەی بڕی ئەو کالۆرییەی رۆژانە وەریدەگرێت، بابەتێکە دەمێکە لێکۆڵینەوەی لێدەکرێت و وەکو یەكێک لە هۆکارەکانی تەمەندرێژی دادەنرێت. توێژینەوەیەک کە لەسەر جرج کراوە، دەریخستووە ئەو جرجانەی خراونەتە سەر رۆژووی پچڕپچڕ و رۆژانە بڕێکی کەمتر کالۆرییان بەراورد بە جرجەکانی دیکە وەرگرتووە، تەمەنیان نزیکەی 2.5 ساڵ زیاتربووە.
- گوێز و چەرەس زیاتر بخۆ: چەرەس و گوێز دەوڵەمەندن بە پرۆتین، ریشاڵ و دژەئۆکسێنەکان؛ جگەلەمانەش کانزا و ڤیتامینەکانی وەکو: مس، مەگنیسیۆم، پۆتاسیۆم، نیاسین و ڤیتامین B6ـیان تێدایە.
بوونی ئەم ماددە گرنگانە وایکردووە گوێز و چەرەسەکان سوودیان هەبێت بۆ نەخۆشییەکانی دڵ، بەرزەفشاری خوێن، هەوکردن، شەکرە، چەوریی ورگ و تەنانەت هەندێک جۆری شێرپەنجەش.
یەکێک لەو توێژینەوانەی لەسەر سوودەکانی ئەم خۆراکانە خراوە، دەریخستووە ئەوانەی هەفتانە سێ جار دەیانخۆن، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە رێژەی %39 کەمدەبێتەوە.
توێژینەوەیەکی دیکە سوودەکانی ئەم خۆراکانە بۆ نەخۆشییەکانی دڵ رووندەکاتەوە، بەجۆرێک دەریدەخات ئەوانەی هەفتانە جارێک گوێز و چەرەسەکان دەخۆن، ئەگەری مردنیان بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوە بە رێژەی %27 کەمدەبێتەوە. - وەرزش و چالاکیت زۆر بێت: رێکخراوی تەندروستیی جیهانی پێشنیازدەکات هەفتانە 150 خولەک وەرزشبکرێت. توێژینەوەیەک دەریدەخات ئەوانەی ئەو ئامانجە دەپێكن، ئەگەری مردنی پێشوەختەیان بە رێژەی %28 کەمدەبێتەوە. بە گوێرەی ئەنجامەکانی توێژینەوەیەکی دیکە، رۆژانە 15 خولەک وەرزشکردن نزیکەی سێ ساڵ تەمەن درێژدەکات.
- جگەرەمەکێشە: ئاشکرایە جگەرەکێشان هۆکارە بۆ زۆرێک لە نەخۆشییەکان. کەسانی جگەرەکێش نزیکەی 10 ساڵ تەمەنیان کورتردەبێت و ئەگەری مردنی پێشوەختەیان نزیکەی سێ هێندەی کەسانی دیکەیە. توێژینەوەیەک ئاماژە بەوە دەکات ئەوانەی بەر لە 35 ساڵی واز لە جگەرەکێشان دەهێنن، نزیکەی 8.5 ساڵ بۆ تەمەنیان دەگێڕنەوە.
بەگشتی دەرکەوتووە کە هەرگیز درەنگ نییە بۆ جگەرەکێشان، تەنانەت ئەوانەشی کە لە تەمەنی سەروو 60 ساڵییەوە لە جگەرەکێشان دووردەکەونەوە، نزیکەی 3.7 ساڵ تەمەنیان درێژتردەبێت لە ئەو کەسانەی بەردەوامدەبن. - پەیوەندییە کۆمەڵایەتییەکانت بەهێزبکە: بوونی هاوڕێ و خزمی باش کە بتوانیت پشتیانپێببەستیت و کاتێکی خۆشیان لەگەڵدا بەسەربەریت ئەگەری مردنی پێشوەختە بە رێژەی %50 کەمدەکەنەوە.
لێرەدا ژمارەی هاوڕێ و کەسانی نزیک گرنگ نییە، بەڵکو ئەوە گرنگە کە تاوەکو چەند لەگەڵ ئەو کەسانەدا هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت. تەنانەت ئەگەر سێ هاوڕێ یان خزمی نزیکت هەبێت، ئەگەری مردنی پێشوەختە بە رێژەی %200 کەمدەکاتەوە.
loading....