سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان: نێچیرڤان بارزانی و سودانی کۆدەبنەوە

سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان راگەیەندراوێکی لەبارەی بەشداریکردنی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت بڵاوکردەوە، دەڵێت "سەبارەت بە کێشەکانی ههولێر و بهغداد بڕياره ههردوولا ئەمڕۆ كۆبوونهوهيهك ئهنجامبدهن".
راگەیەندراوەکە دەڵێت، نێچيرڤان بارزانى ستايشى رۆڵى سهرۆكوهزيرانی کردووە لە چارەسەری کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.
راگەیەندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت "له كۆبوونهوهكهدا، جەختکرايهوه کە هیچ هەڵوێستێکی سیاسی لە پرسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستاندا نييه، جگە لە پرسە تەکنیکییەکان، ئهوهش دەکرێت لە رێگەی دیالۆگ و لێكگەیشتنەوە، چارەسەری بۆ بدۆزرێتەوە، بۆ ئەو مەبەستە، ئەمڕۆ سەرۆکی هەرێمی کوردستان و سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆدەبنەوە.
هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنى دەوڵەت بەبەشداریى بافڵ جەلال تاڵەبانى سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیی کوردستان و نێچیرڤان بارزانى جێگرى سەرۆکى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغداد کۆبووەوە.
لە پاش کۆتاییهاتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا، ئەمە یەکەم کۆبوونەوەی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەتە.