ئەڤین ئەحمەد لە فیلمە نوێیەکەی "Den of Thieves" بەشدارە

ئەڤین ئەحمەد، خانمە ئەکتەری دیاری کوردستان و وڵاتی سوید، لە بەشە نوێیەکەی فیلمی "Den of Thieves" رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان دەگێڕێت.
ئەڤین ئەحمەد، لە فیلمە نوێیەکەی کریستیان گودگاست، بە ناونیشانی "Den of Thieves 2: Pantera"، رۆڵی یەکێک لە کارەکتەرە سەرەکییەکان دەگێڕێت و بەشدارە لە گێڕانەوەی چیرۆکی تاوانکاریی و تاڵانکاریی دەستەی گورگەکان.

ئەم فیلمە، لە بەشی یەکەمیدا، ساڵی 2018، توانی لەلایەن بینەرانەوە ستایش بکرێت، لە دیارترین فیلمەکانی ساڵەکە بوو لە ژانرای ئاشکن و تاوانکارییدا، رەخنەگران پێکڕا جەخت لەوە دەکەنەوە؛ میکانیزم و تەکنیکی فیلمەکە، نزیکن لە رووداوی راستەقینەوە و شێوازی ئاکشنەکان وا دەکەن بینەر زیاتر رۆبچێتە ناو چیرۆکەکەوە، بەشێکیشیان بە لاوازیی گرێچن رەخنەیان لێ گرت.
ئێستا بەشی دووەمی لانکەی گورگەکان، لە هەفتەی یەکەمی نمایشیدایە و لە سینەماکانی جیهان و کوردستان نمایشدەکرێت.