سودانى سەردانى بەریتانیا دەکات

نووسینگەى راگەیاندنى سەرۆکوەزیرانى عێراق بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ دووشەممە، 13ـى 1ـى 2025 محەمەد شیاع سودانى سەردانى بەریتانیا دەکات.
بەگوێرەى راگەیەندراوى نووسینگەکەى، سودانى لەگەڵ هەریەک لە شا چارڵزی سێیەم و کییەر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانى بەریتانیا کۆدەبێتەوە.
بەگوێرەى کارنامەى سەردانەکەى، سودانى ژمارەیەک رێککەوتن و یاداشتى لێکتێگەیشتن واژۆ دەکات، بەتایبەتی لە بوارەکانی ئابووری، وەبەرهێنان و ئەمنیدا.
سەرۆکوەزیرانى عێراق لە سەردانەکەیدا بۆ بەریتانیا شاندێکی باڵاى لەگەڵ دەبێت کە پێکدێن لە ژمارەیەک وەزیر و ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران و پارێزگاری بەسرە و ژمارەیەک راوێژکار، جگە لە نوێنەرانی کەرتی تایبەت و بازرگانان.
ئەوەش لەکاتێکدایە، یەکەمجارە لە ماوەى سەرۆکوەزیرانیدا سودانى سەردانى بەریتانیا بکات و سەردانەکەش لەسەر بانگێشتى باڵیۆزى بەریتانیا لە عێراق بووە کە بڕیاربوو پێشتر لە تشرینى یەکەمى 2024 سەردانى بەریتانیا بکات، بەڵام بەهۆى ئاڵۆزییەکانى ناوچەکەوە سەردانەکەى دواخست.