ترێند و رووداوە هونەرییەکانی ساڵی 2025 سەبارەت بە چی دەبن؟

test

ساڵی 2024، ساڵێکی گەورە و گرنگ بوو بۆ پێشانگە و نمایشە هونەرییەکان، 100 ساڵ بەسەر دامەزراندنی رەوتی هونەریی سوریاڵیزم و 150 ساڵ بەسەر رەوتی ئیمپرێشیۆنیزمدا تێپەڕی، بۆ ئەمساڵیش، چەندین بۆنەی جیاوازی هونەری، سەرنجی ئارەزوومەندان و هونەرمەندان رادەکێشن.

لە وڵاتە جیاوازەکاندا، چەند بایەنیەڵێکی گەورەی هونەریی بەڕێوەدەچن، لەوانە بایەنیەڵەکانی: شاریقە، بەرلین و بوخارە، کە پێکڕا وڵاتەکانی ئیمارات، ئەڵمانیا و ئوزبەکستان دەکەن بە پێگە و بنکەیەکی گرنگی هونەریی بۆ هەوادارانی هونەرە هاوچەرخەکان.

لە شاری لەندەن، لە سایەی ئەو بیرۆکانەی لە لانکەی شارستانییەتی میسرییدا سەرچاوەیان گرتووە، پێشانگەیەکی تایبەت بۆ نمایشی پارچە هونەرییەکانی لێگۆ ئەنجامدەدرێت، کە بە بەکارهێنانی ئەم ئامڕازە چەندین بنیادی مێژوویی و باڵەخانەی میسرییە کۆنەکان دروستدەکرێنەوە.

هاوکات، لە ئاستی هونەری جیهانییدا، چەندین پرسی جیاواز دەبن بە ترێندی ساڵ و زۆرێک لە هونەرمەندان لە سایەی ئەم بیرۆکانەدا کارەکانیان ئەنجامدەدەن، لەوانە: ناسنامە، هێز، مێژوو و کۆمەڵگە، هاوکات بریارە سەرنجێکی زیاتر بە کەلەپووری جیهانیی بدرێت و هونەرمەندان بەلای زەقکردنەوەی پرسە نەتەوەیی و مێژووییەکان دەچن.

loading....