پاریسییەکان یادی ئوم کەلسوم دەکەنەوە

test

فیلهارمۆنیکای پاریس، داوایەکی فەرمییان ئاڕاستەی وەزارەتی کولتووری میسر کردووە، تاوەکو رێگەیان پێبدەن، ئاهەنگێکی گەورە بۆ یادی کۆچی دوایی خانمە هونەرمەند و گۆرانیبێژ ئوم کەلسوم رێکبخەن و هەواداران لە زۆرینەی وڵاتانەوە دەیانەوێت ئامادەی ببن.

بڕیارە ئۆرکێسترای موزیکی عەرەبیی قاهیرە، بە سەرپەرشتی وەزیری کولتووری میسر ئاهەنگەکە رێکبخەن و سەکۆی فیلهارمۆنیکای پاریس بە دەنگ و سەدای موزیکی ئوم کەلسوم زیندوو دەکەنەوە.

رێکەوتی دووی شوبات ئاهەنگەکە ئەنجامدەدرێت، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی کۆچی دوایی ئوم کەلسوم، کە 50 ساڵ لەمەوبەر و پاش پێشکەشکردنی باشترین تواناکانی خۆی لە گوتنی گۆرانییدا بۆ میسرییەکان و جیهانی عەرەبی، کۆچی دوایی کرد.

loading....