بەهۆی تەقینەوەیەکەوە لە کارگەیەکی هەولێر کرێکارێک گیانی لەدەستدا

test
کارگەی شیش لە گوندی قوچەبلباس، فۆتۆ: كەناڵ8

سەرچاوەیەک لە کارگەی شیشی گوندی قوچەبلباس بە کەناڵ8ـی راگەیاند، لەناو کارگەکە تەقینەوەیەک روویداوە و بەهۆیەوە کرێکارێک گیانی لەدەستداوە و دووانی دیکە برینداربوون.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد، تەقینەوەکە لەکاتی کورەکردنی ئاسندا روویداوە و شتێک تەقیوەتەوە و گومان دەکرێت گولـلە تۆپ بێت.

ئەوەشی خستەڕوو، بەهۆی تەقینەوەکەوە کرێکارێکی بە رەگەز ئێرانی گیانی لەدەستداوە و دوو کرێکاری دیکەش برینداربوون.

loading....