بۆچی ئەم کلاسیکۆیە بۆ بەرشلۆنە مێژوویی بوو؟

test

شەوی رابردوو، 12ـی کانوونی دووەمی 2024، بەرشلۆنە لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا گۆڵبارانی ریاڵ مەدریدی رکابەریی مێژوویی کرد و جامەکەی بۆ 15ـەمین جار لە مێژوویدا بەرزکردەوە.

ئەمە دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی نێوان دوو زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بوو، کە یانە کەتەلۆنییەکە پێنج گۆڵی تۆمارکرد و بۆ دووەمجار لەم وەرزەدا شکستی بە یانەی شاهانە هێنا.

ئێل کلاسیکۆی نێوان ئەم دوو یانەیە گرنگ نییە لە چ سەردەمێکە هەمیشە پڕ رکابەرییە و هەمیشەش مێژووییە، بەڵام ئەمجارە ریکۆردێکی نوێ بۆ بەرشلۆنە تۆمارکرا و ریکۆردەکەش ئەمەیە...

لە سەدەی 21 و لە کلاسیکۆی نێوان ریاڵ و بەرشلۆنە، تەنیا لە چوار کلاسیکۆ یانەیەک پێنج بۆ شەش گۆڵی تێدا تۆمارکردووە، سەرجەم گۆڵەکانیش بەرشلۆنە کردوویەتی.

لەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید رووبەڕووی هەر یانەیەکی گەورە بووبێتەوە شکستی هێناوە، بەرامبەر ئەتلەتیکۆ مەدرید یەکسانبوو، بەرامبەر بەرشلۆنە دووجار شکستی هێنا، بە ئەی سی میلان و لیڤەرپووڵ و ئەتلەتیکۆ بلباویش دۆڕاوە.

بەپێچەوانە ئەنجامەکانی بەرشلۆنە بەرامبەر گەورەکان نایاب بووە، بەرامبەر مەدرید و بلباو دووجار براوە بووە، بەرامبەر دۆرتمۆند، بایرن میونشنیش براوە بووە.

هاوکات یانە کەتەلۆنییەکە 86 گۆڵی لە سەرجەم خول و پاڵەوانێتییەکان تۆمارکردووە و لە دوای ساڵ و نیوێکیش گەڕایەوە سەر رێچکەی بەدەستهێنانی ناسناوەکان و ساڵی 2025ـی بە بردنەوەی ناسناو دەستپێکرد.

loading....