گۆڕی یەکێک لە پزیشکە بەناوبانگەکانی فیرعەونییەکان دۆزرایەوە

گۆڕێکی رازاوەی دێرین لە ناوچەی سەقارای وڵاتی میسر دزراوەتەوە، کە باوەڕ وایە بگەڕێتەوە بۆ پزیشکێکی فیرعەونییەکان بەناوی تێتینبیفۆ.
تێتینبیفۆ، یەکێک بووە لە دیارترین پزیشکەکانی میسری کۆن، باوەڕ وایە، چوار هەزار و 100 ساڵ لەمەوبەر، لە سەردەمی حوکمرانیی فیرعەون پێپی دووەم ژیابێت لە شانشینی کۆندا.

لە پێشهاتێکی نوێدا، شوێنەوارناسان توانیویانە گۆڕێکی رازاوە و گەورە بدۆزنەوە، کە دیوار و بنمیچەکانی بە هونەری هیرۆگلیفی و خوداوەندەکان رازێندراونەتەوە، ناوی پزیشکەکەی، بە گەورە پزیشکی دانساز ناسێنراوە، هاوتای شارەزاییەکی زۆر لە دروستکردنی دەرمانی سرووشتی و بەکارهێنانی گژوگیا لە چارەسەرکردنی نەخۆشییەکاندا.

شوێنەوارناسان ئاماژە بەوە دەدەن؛ ئەم گۆڕە، شوێنەواری تاڵانکاریی پێوە دیارە، بەڵام هێشتا تایبەتمەندییەکانی لەدەستنەداوە و دیوارەکانی وەکو خۆیان ماونەتەوە و لێکۆڵینەوەکان لەسەری بەردەوام دەبن.