سەرچاوەیەک: لە کۆبوونەوەکانی حکومەت باسی کشانەوە لە بەغداد نەکراوە

کەناڵ8 13/01/2025
test
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان

سەرچاوەیەک بە کەناڵ8ـی راگەیاند،  لە کۆبوونەوەکانی ئەم دواییانەی ئەنجوومەنی وەزیران باسی کشانەوەی وەزیرە کوردەکان لە حکومەتی فیدراڵی نەکراوە و تەنیا گوتراوە "پێویستە هەڵوێستی توندمان هەبێت."

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە کەناڵ8ـی راگەیاند، نە لە کۆبوونەوەی ئاسایی چوارشەممەی پێشووی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان باسی کشانەوەی کورد کراوە لە حکومەتی عێراق و نە لەکۆبوونەوەی نائاساییش لە رۆژی شەممە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد،  مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق تەنیا گوتویانە پێویستە هەڵوێستی توندمان بەرامبەر بەغداد هەبێت، ئەگەرنا باسی کشانەوە نەکراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیاری کشانەوە لەبەغدادەوە بڕیارێکی سیاسییە و پێویستی بەبڕیاری حیزبە کوردستانییەکانە و ئەو بڕیارە لە دەسەڵاتی حکومەتی هەرێمی کوردستاندا نییە.

13/01/2025
loading....