دوای کلاسیکۆ پێگەی ئەنچیلۆتی لە مەترسیدایە

test

دوای ئەوەی لە یاریی کۆتایی جامی سوپەری ئیسپانیا، بەرشلۆنە بە ئەنجامی پێنج گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە ریاڵ مەدریدی بردەوە و لەگەڵ بردنەوەی ناسناوەکەش دووەم کلاسیکۆی ئەم وەرزەی لە بەرژەوەندی خۆی یەکلاییکردەوە.

لە ساتی یارییەکەدا قسە و باسی زۆر لەسەر تاکتیکەکانی کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەری ریاڵ مەدرید هەبوو، کە هیچ کاریگەرییان نەبوو و یاریزانەکانیش خراپ یارییان کرد، دوای یارییەکەش لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی، ئەنچیلۆتی دەڵێت: "تەنیا کیلیان ئێمباپێ باش یاریی کرد، ئەوانی دیکە هەوڵی باشترینی خۆیان نەدا".

لە دوای لەدەستدانی یاریی گەورەی وەک کلاسیکۆ، رەخنەی هاندەران هەمیشە ترسناکە بۆ سەر راهێنەرەکان، سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان باسییان لە دوورخستنەوەی ئەنچیلۆتی دەکرد، بەڵام رۆژنامەنووسی بەناوبانگی ئیسپانیا، ئارانچا رۆدریگێز رایگەیاند؛ ئیدارەی یانەکە و سەرۆکی یانەکەش متمانەی تەواوییان بە راهێنەرە ئیتاڵییەکەیان هەیە و هەرگیز بیر لە دوورخستنەوەی ناکەنەوە.

ئەوەی کێشەیە بۆ ریاڵ مەدرید، بەتایبەت لەم وەرزەدا ئەوەیە کە بەرامبەر یانە گەورەکان خراپە، داتا و ئامارەکانیش بەم شێوەیەن...

ئەنجامەکانی ریاڵ مەدرید بەرامبەر یانە گەورەکان لەم وەرزەدا:

ریاڵ مەدرید 0 – 4 بەرشلۆنە

ریاڵ مەدرید 2 – 5 بەرشلۆنە

ریاڵ مەدرید 1 – 2 بلباو

ریاڵ مەدرید 0- 2 لیڤەرپووڵ

ریاڵ مەدرید 1 – 3 ئەی سی میلان

ریاڵ مەدرید 1 – 1 ئەتلەتیکۆ مەدرید

loading....