بایدن: بەهۆی کارەکانمەوە ئەمریکا بەهێزترینە

test
جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، فۆتۆ: AP

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتارێکدا کارەکانی خۆی، لە بواری سیاسەتی دەرەوەدا خستەڕوو و  رایگەیاند، بەهۆی کارەکانیەوە ئەمریکا بەهێزترینە و لە پێشەنگی رکابەرییە جیهانییەکاندایە، و داوای بەردەوامی پشتیوانیی لە ئۆکرانیا کرد.

هەفتەیەک پێش ئەوەی دەسەڵات رادەستی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراو بکات، بایدن رایگەیاند، کە ئێستا ئەمریکا بەهێزترە، هاوپەیمانێتییەکانیان بەهێزترە و نەیاران و رکابەرەکانیان لاوازترن.

بایدنی تەمەن 82 ساڵان، دەربارەی قورسایی ئابووری چین، رکابەری سەرەکیی ئەمریکا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتیدا رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی رێڕەوی ئێستا و پێشبینییەکان، چین هەرگیز پێش ئەمریکا ناکەوێت لە رووی ئابوورییەوە.

سەبارەت بە ئۆکرانیاش گوتی، ڤیلادیمیر پوتن، سەرۆکی رووسیا شکستی هێناوە لە گەیشتن بە ئامانجە سەربازییەکانی، دوای دەستپێکردنی لەشکرکێشیەکەی لە شوباتی 2022دا بۆ سەر ئۆکرانیا، گوتیشی ئەوان ناتوانن دەستبەرداری ئۆکرانیا ببن.

لە کۆتایی وتارەکەیدا بایدن رایگەیاند، کە لە سەردەمی ئیدارەکەی ئەودا، ئەمریکا دەسەڵاتی خۆی بەکارهێناوە بۆ کۆکردنەوەی گەلان، پێشخستنی ئاسایش و خۆشگوزەرانی هاوبەش، بەرەنگاربوونەوەی دەستدرێژییەکان، چارەسەرکردنی کێشەکان لە رێگەی دیپلۆماسییەوە و ماندوونەناسانە بەرگرییان لە دیموکراسی و مافە مەدەنییەکان و مافەکانی مرۆڤ کردووە.

loading....