بەڵگەی کۆنترین رێوڕەسمی ئاینیی کیشوەری ئاسیا لە ئیسرائیل دۆزرایەوە

test

بەڵگەی کۆنترین کۆبوونەوە و رێوڕەسمی ئاینیی کیشوەری ئاسیا لە ئیسرائیل دۆزراوەتەوە و سەرنجی شوێنەوارناسانی راکێشاوە.

لە ئەشکەوتی مانۆت، لە باکووری ئیسرائیل، دۆزینەوەیەکی نوێی شوێنەوارناسی، سەری شوێنەوارناس و مێژوونووسانی سووڕماندووە، پارچە شوێنەوارەکە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ 35 هەزار ساڵ لەمەوبەر و بەڵگەی کۆنترین کۆبوونەوە و رێوڕەسمی ئاینییە لە کیشوەری ئاسیا.

تاوەکو ئێستا، هیچ بەڵگەیەک لەم شوێنەوارە دێرینتر نییە بیسەلمێنێت لە کیشوەری ئاسیا، مرۆڤە دێرینەکان، خوداپەرستییان کردووە و رێوڕەسمی ئاینییان ئەنجامداوە.

ئەشکەوتی مانۆت، بە یەکێک لە دیارترین شوێنەوارەکانی ئیسرائیل و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دادەنرێت، خەسڵەتێکی گرنگی هەیە بۆ لەخۆگرتنی مرۆڤە سەرەتاییەکان، بەدیاریکراوییش نیاندەرتاڵ و هۆمۆ ساپیەنس.

ساڵی 2015، لەم ئەشکەوتەدا رووفاتی مرۆڤێک دۆزرایەوە، کە مێژووی دەگەڕێتەوە بۆ 55 هەزار ساڵ و بەڵگەیەکی بەرجەستەیە بۆ دیاریکردنی توخمێک کە لە جووتبوونی نیاندەرتاڵ و هۆمۆ ساپیەنس دروستبووە.

loading....