لە هەولێر مەسرور بارزانی و سەرۆکی حەشدی شەعبی کۆبوونەوە
کەناڵ8 14/01/2025

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی لە هەولێر کۆبوونەوە و تاوتوێی هەماهەنگیی نێوانیان کرد.
رۆژی سێشەممە، 14-01-2025، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر پێشوازی لە فالح فەیاز، سەرۆکی دەستەی حەشدی شەعبی کرد.
بەگوێرەی راگەیەندراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ لەبارەی دوایین پێشهات، گۆڕانکاری و دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە کراوە.
مەسرور بارزانی و فالح فەیاز، وەکو لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، جەختیان لە "گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگی ئەمنیی لە نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی عێراق لە پێناو پاراستنی ئاسایش و سەقامگیری" کردووەتەوە.
loading....