دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵاکەی وەهاب هەڵەبجەیی دەکات

کەناڵ8 15/01/2025
test
وەهاب هەڵەبجی، بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی

ئەمڕۆ دادگای فیدراڵی دادبینی بۆ سکاڵای وەهاب هەڵەبجەیی بەڕێوەبەری گشتیی دژەتیرۆر لە سلێمانی دەکات.

وەهاب هەڵەبجەیی کە هاوکات ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە، لەسکاڵاکەیدا داوایکردووە بڕیار دەربکرێت بە نادەستووریبوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆری ژمارە (3)ـی ساڵی 2006.

یاساى بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر لەساڵى 2006 لە پەرلەمانى کوردستان پەسەندکرا، لە مادەى 17ـدا ئاماژە بەوە دراوە کە بۆ ماوەى دوو ساڵ کار بە یاساکە دەکرێت لە رۆژى بڵاوکردنەوەى لە رۆژنامەى وەقائیعەوە.

هەروەها وەهاب هەڵەبجەیی لە سکاڵاکەیدا، ئامانجییەتى کە سەرجەم ئەو سزایانەی لە دادگاکانی هەولێر لە دژی دەرچوون، هەڵبوەشێندرێنەوە.

سکاڵاکە لەسەر سەرۆکی خولی پێنجەمی پەرلەمانی کوردستان تۆمارکراوە و چەند جارێک خراوەتە ناو دانیشتنەکانی دادگای فیدراڵییەوە و دواخراوە کە دوایین جار لە 17ـی تشرینی دووەمی 2024 بوو.

15/01/2025
loading....