وەزارەتى دارایى: بەمنزیکانە یەک ملیۆن مووچەخۆر بە کارتى بانکى مووچە وەردەگرن

test

وەزارەتى دارایى و ئابووریى حکومەتى هەرێمى کوردستان رێککەوتنێکى نوێى لەگەڵ کۆمپانیاى ڤیزا واژۆ کردووە تایبەت بە کارتى بانکیى مووچەخۆران و رێککەوتنەکەش بە ستراتیجیی ناودەبات.

لە راگەیەندراوى وەزارەتى دارایى ئاماژە بەوە کراوە، ئەم رێککەوتنە هەنگاوێکی گرنگە بۆ گەیشتن بە ئامانجی پەرەپێدانی شێوازەکانی پارەدانی دیجیتاڵی و هاوکاریی فەرمانبەران و مووچەخۆران دەکات زیاتر پشتببەستن بە پارەدانی دیجیتاڵی لە کاروباری رۆژانەیاندا، هاوکات ئەوەش دووپاتکراوەتەوە، "بەمزووانە نزیکەی یەک ملیۆن هاونیشتمانیى هەرێمی کوردستان مووچەکانیان بەشێوەی دیجیتاڵی وەردەگرن".

کەناڵ8 لەزاری سەرچاوەیەکەوە لە نووسینگەى سەرۆکوەزیرانى هەرێمى کوردستان زانیویەتی، 730 هەزار مووچەخۆر ناویان لە هەژمارى من تۆمار کراوە و فەرمانبەرانى شارستانى لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک تۆمارکراون، مانگى داهاتوو خانەنشینانیش لە هەولێر تەواو دەبن".

سەرچاوەکە ئەوەشى روونکردەوە، بیست هەزار کارتى بانکى لەلایەن بانکى تى بى ئاى گەڕاوەتەوە، لەو ژمارەیە 14 هەزار کارتیان مووچەخۆرانى سلێمانیین.

loading....