مۆزەخانەی عێراقیی بەئەلیکترۆنیی دەکرێت

بە هەماهەنگیی نێوان دامەزراوەی خەزر و دەستەی گشتی شوێنەوار و کەلەپووری عێراق، هەوڵ دەدرێت مۆزەخانەی عێراقیی لە بەغداد تۆمارکردنی ئەلیکترۆنیی بۆ بکرێت و بەشێک لە پارچەکانی بپارێزرێن.
لە دەستپێشخەرییەکی نوێدا، بە ناونیشانی دروستکردنی پرۆژەی مۆزەخانەی ئەلیکترۆنی، بە ئامانجی بڵاوکردنەوەی هۆشیاریی و زانیاریی سەبارەت بە مێژووی عێراق و شارستانییەتەکەی، حکومەتی عێراق، هەوڵ دەدات بەشێکی گرنگ لە پارچە مێژوویی و شوێنەوارەکانی مۆزەخانەی عێراقیی بەئەلیکترۆنیی بکات.

بە گوتەی حاتەم سەوینی، بەڕێوەبەری دامەزراوەی خزر، دروستکردنی مۆزەخانەی ئەلیکترۆنیی، هەماهەنگییەکی گەورەیە و هاوکار دەبێت لە گەیاندنی زانیاریی و هۆشیاریی سەبارەت بە مێژووی عێراق.

مۆزەخانەی عێراقی، لە سەرەتای بیستەکانی سەدەی رابردوو دامەزراوە، لە 24 هۆڵ پێکهاتووە، بەگوێرەی چاخە مێژووییەکان دابەشکراون و ژمارەیەک لە دیارترین پارچە شوێنەوارییەکان و نووسراوی مێژوویی شارستانییەتە دێرینەکانی میزۆپۆتامیای لەخۆگرتووە.