جۆ بایدن: زلهێزی گەورە هەن هەڕەشە لە دەسکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن

لە دوا وتاریدا بۆ گەلی ئەمریکا، چەند رۆژێک پێش رادەستکردنی دەسەڵات بە دۆناڵد ترەمپ، بایدن هۆشداریدا لەوەی زلهێزی گەورە هەن هەڕەشە لە دەسکەوتەکانی گۆڕانی کەشوهەوا دەکەن.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا لە وتاری ماڵئاواییدا کە لە کۆشکی سپی پێشکەشیکرد، رایگەیاند، ئەمریکییەکان لەناو هەواڵی ساختە و ناڕووندا نغرۆ بوون، هۆشداریشیدا لە مەترسیی ئەوەی کە ئەم دۆخە دەتوانێت ببێتە هۆی "خراپ بەکارهێنانی دەسەڵات".
جۆ بایدن گوتی، ئیدارەکەم ئاگادارکردەوە ئیدارەی داهاتوو چاودێریی رێککەوتنی ئاگربەستی غەززە بکات، گوتیشی، رژدبووم لەسەر ئەوەی گواستنەوەیەکی ئاشتییانەی دەسەڵات ئەنجامبدەم.
هەروەها جۆ بایدن لە دوایین وتاریدا بۆ گەلەکەی، هۆشداریدا لە "مەترسیی ئەوەی دەسەڵات بکەوێتە دەستی دەستەیەک لە خەڵکی لە رادەبەدەر دەوڵەمەند".
رۆژی دووشهممه، 6ـی كانوونی دووهمی 2025، كۆنگرێسی ئهمریكا بردنهوهی دۆناڵد ترهمپی له ههڵبژاردنی سهرۆكایهتیی تشرینی دووەمی ساڵی پاردا پهسەند كرد، بهمهش ترهمپ به فهرمی بووه 47ـهمین سهرۆكی ئهمریكا.
دۆناڵد ترەمپ، لە 20ـی ئەم مانگە دەستبەکار دەبێت و چاوەکان لەسەر بڕیار و هەنگاوەکانی سەرۆکی داهاتووی ئەمریکا دەبێت.