راگەیەندراوێک لە وەزارەتی دارایی عێراقەوە لەبارەی مووچەی هەرێمی کوردستان

test
لۆگۆی وەزارەتی دارایی عێراق

وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، پابەندن بە تەمویلکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی. دەشڵێت، پێویستە هەرێمی کوردستانیش بەگوێرەی بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی مووچەی مووچەخۆران تەوتین بکات.

وەزارەتی دارایی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە لەسەر ئەو بنەمایەی کە داوایان لە هەرێمی کوردستان کردووە بایۆمەتری مووچەخۆران بکات بە پشتبەستن بەو ژمارەیەی لەلایەن وەزارەتی پلاندانانەوە ئاڕاستەی ئەمینداریەتیی گشتیی ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق کراوە.

باسی لەوەشکردووە، ئەو مووچەخۆرانەی لە تۆماری بایۆمەتریدا ناویان دووبارە بووەتەوە و هەندێ مووچەخۆری دیکەش کە لە حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستانیش مووچەیان هەبووە مووچەکانیان بڕدراوە.

18/01/2025
loading....