رووماڵی کەناڵ8

پەیامەكانی پیرۆزبایی بەبۆنەی یه‌كه‌م ساڵیادی په‌خشی كه‌ناڵ8

test

پەیامی پیرۆزبایی بەشێك لە سەركردە و كەسایەتییە سیاسی، سەربازی ئیدارییەكان بەبۆنەی یه‌كه‌م ساڵیادی په‌خشی كه‌ناڵ8.

راگەیەندراوێک لە کەناڵ8ـەوە لە یەکەمین ساڵیادی پەخشیدا

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان

بەرەو میدیایەكی نیشتمانی، پیشەیی، ئازاد، بەرپرسیار و راستگۆ، ساڵیادتان پیرۆز و بەهیوای گەشە و پێشكەوتنی بەردەوام.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان

‎لە یەكەمین ساڵیادی پەخشی كەناڵەكەتاندا پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

جێی بایەخی ئێمەیە كاتێك دەبینین میدیایەك بە یەك ئاست و دوور لە هەموو ئەجێندایەكی حیزبی مامەڵە لەگەڵ پرسە گرنگەكانی رۆژ دەكات و لەو بابەتە هەستیارانەش كە پەیوەستن بە نەتەوەكەمانەوە، بەرپرسانە و نیشتمانییانە كاردەكات.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانى هەرێمى کوردستان

لە یەکەم ساڵیادی پەخشی کەناڵ8، گەرمترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەم و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم لە خزمەتکردنی بواری رۆژنامەوانیی کوردیدا.

ئەزموونی یەکساڵ کارکردنی کەناڵ8، سەلمێنەری ئەو راستییەیە کە هەر میدیایەک ئەگەر پیشەیی بوون و راستگۆیی بکاتە بنەما و ستراتیجی کارکردنی خۆی، رۆژ لە دوای رۆژ زیاتر دەبێتە جێی متمانەی بینەرەکانی و ئەمەش گەورەترین ئەرکە و لە هەمانکاتیشدا دەستکەوتە بۆ هەر میدیایەک.

ساڵی یەکەمی کارکردنتان ساڵێکی پڕ دەستکەوت بوو و لە پاڵ ئەوەشدا بێگومانم لەو ماوەیەدا ئەزموونی بەنرختان کۆکردووەتەوە، هەربۆیە لە دووەمین ساڵی تەمەنی کەناڵەکەتاندا بینەران چاوەڕێی پێشکەوتنی زیاترتان لێ دەکەن.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، رابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر بنیادنانی دامەزراوەی كەناڵ8، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین.

لە ماوەی ئەم ساڵەدا ئێوە متمانەى خۆتان لەدەست نەداوە و تاوەكو رادەیەكی زۆر باش بێلایەنی كەناڵەكەتان پاراستووە و لە خزمەت خەڵك و هاونيشتمانيياندا بوون.

جارێكی دیكە پیرۆزباییتان لێدەكەین و هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازین، هەر شادبن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

محەمەد مەحمودیان، سەرکونسوڵی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە سلێمانی

زۆر دڵخۆشم کە پیرۆزبایی یەکەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی کەناڵ8 لە هەرێمی کوردستان، بینەران و هەموان دەکەم.

کەناڵ8 لە کاتێکی کورتدا توانیویەتی پێگەیەکی تایبەت بۆ خۆی لە لووتکەی راگەیاندنەکاندا درووست بکات، چالاکی جیاوازیشی لە ئێران ئەنجامداوە، لەوانە رووماڵی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتیی کۆمار و هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئێران، هەروەها بە شێوازێکی چالاک بابەتە جیاوازەکانی رووماڵ کردووە.

بەناوی خۆمەوە هیوای سەرکەوتن بۆ کەناڵ8 دەخوازم، کەناڵێک کە زۆر گرنگ و دیار دەرکەوتووە.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

سەبهاد مەلا جیاد، راوێژكاری سیاسیی سەرۆكوەزیرانی عێراق

بەبۆنەی ساڵیادی یەكەمی دەستپێكردنی پەخشی كەناڵ8، پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی كارمەندان و رۆژنامەوانان و سەرجەم ئەو كەسانە دەكەم كە لەو  كەناڵە كار دەكەن، هەروەها هیوای پێشكەوتن و سەركەوتنی هەمیشەیی و بەردەوامیتان بۆ دەخوازم.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئایشەگوڵ دۆغان، گوتەبێژی پارتی دەم

کەناڵ8 رەنگێکی جیاوازی لەناو راگەیاندنی کوردییدا دروستکرد، وەکو رۆژنامەوان و پەرلەمانتارێک بە کەناڵەکەتان دەڵێم، بە خێر و خۆشی بێت.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

دەرباز کۆسرەت رەسوڵ، کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتی

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵ8 دەكەم.

توانیوتانە لە ماوەی ئەو تەمەنە كەمەی هەتانە هاوسەنگی لە رووماڵەكانتاندا بكەن و ئەوەش جێگەی دەستخۆشییە، بێلایەنی و فرەجۆری خۆتان لە كارەكانتان نیشانداوە، لەسەر ئەو رێگەیە بەردەوامبن و گەشە بە كارەكانی خۆتان بدەن.

كەناڵ8 بووەتە كەناڵێكی متمانە پێكراو و سەرچاوەیەكی گەورەی هەواڵ لە هەرێمی كوردستان، ئومێد دەكەین لەسەر ئەو رێگەیە بەردەوامبن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

مەكتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی كەناڵ8ـدا پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین، كەناڵ8 لەماوەی ئەم یەك ساڵەی تەمەنی كاركردنیدا سەكۆیەكی چالاک بووە بۆ گواستنەوە و گەیاندنی راستییەكان و نموونەیەکی نوێتان لەناو كاروانی میدیای كوردستاندا پێشکەشکرد.

بەتایبەتی لە هەردوو وێستگەی هەڵبژاردنی پارلەمانی هەرێمی کوردستان و رووداوەكانی رۆژئاوای كوردستان و سووریادا بابەتیانە و بە هاوسەنگی رووماڵی کەمپین و رووداوەكانتان بە جۆرێک کرد كە لەئاست خواستی گشت بینەر و بیسەراندا بن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

رەیان کلدانی، سەرۆکی بزووتنەوەی بابلیۆن

بەوپەڕى شانازییەوە بەبۆنەى تێپەڕبوونى ساڵێک بەسەر دامەزراندنى کەناڵەکەتان جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.

لەو ماوە کورتەى دامەزراندنتاندا سەلماندتان سەکۆیەکى گرنگیى رۆژنامەوانین لە گواستنەوەى راستى بەوپەڕى شەفافییەت و پیشەییەوە.

ئەو بەرنامە و رووماڵە رۆژنامەوانییە نایابانەى پێشکەشتان کردووە ئاوەژووى هەوڵى گەورە و رژدبوونتان دەکات لەسەر ئەوەى هەمیشە باشترین پێشکەش بکەن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

د. دارا رەشید، وەزیری پلاندانان

پیرۆزە ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8، ساڵێک لەمەوبەر کەناڵ8 وەکو دامەزراوەیەکی گرنگی میدیایی نوێ و جیاواز دامەزرا.

لەماوەی ئەم ساڵەدا توانیویەتی ببێتە سەکۆی گەیاندنی هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکان و بەوپەری بێلایەنی و بە پیشەییانە و زانستیانە، دوور لە ئایدیای حیزبی بەبێ جیاوازیکردن لەسەر بنەمایی نەتەوەیی و ئایینی، زۆرترین هەواڵ و زانیاری  پێشکەش بکات.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

دکتۆر بەشیر حەداد

گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین بەبۆنەی ساڵیادى دەستپێکردنى پەخشى کەناڵ8، بەهیوای سەرکەوتن و بەرەوپێشچوونی زیاتر.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

فەرماندەیی هێزەکانی 70

بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی کاری میدیاییتان بەناوی فەرماندەیی هێزەکانی 70ـەوە گەرمترین و جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکەتان دەکەین و هیوای بەردەوامی و پێشکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین.

ئەوەی لەماوەی ساڵی یەکەمی تەمەنتان پێشکەشتانکرد بۆ خۆی شاهیدی دڵسۆزیتانە بۆ دۆزی رەوای گەلی کورد و پیشاندەری ئەو راستیەیە کە دەستپێکی کاروانی کاری میدیاییتان بە پاکی و بێگەردی بووە، هەربۆیە لەناخی دڵمانەوە هیوای گەشتێکی دوورودرێژی پڕ سەرکەوتنتان بۆ دەخوازین و ئومێد دەکەین ساڵانی داهاتووی کارکردنتان پڕبێت لە دەستکەوت و داهێنانی زیاتر.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ساڵح موسلیم، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتیی پەیەدە

ئێمەش ئێوە لە گەلی کوردستان پیرۆز دەکەین، کێشەمان زۆرن و هیوادارم ئێوە ببن بە چارەسەری هەندێکیان.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

بۆردی راگەیاندنی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

ساڵیادی دامەزراندن و پەخشی کەناڵ8 لەئێوەی بەڕێز و تەواوی میدیاکارانی کەناڵەکەتان پیرۆز بێت و هیوای سەرکەوتنی بەردەوام و دەستکەوت و داهێنانی بەردەوامتان بۆ دەخوازین، تاوەكو لەسەر هەمان کاروانی رووماڵی سەنگین و سەربەخۆ و بەرپرسیارانە بەردەوامبن، کە لەماوەی ساڵێکی تەمەنیدا کەناڵ8ـی پێدەناسرێتەوە.

ئەزموونی سەرکەوتووتان لە رووماڵی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانی عێراق و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و هەڵبژاردنی پارێزگارێکی کورد بۆ کەرکوک، سەلماندی کە بە سەنگینی و بەرپرسیاریەتییەکی پیشەیی بەرزەوە دەتوانن سەکۆی هەموو وەرگران بن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

جەلال شێخ ناجی، سەرۆکی ئاژانسی پاراستن و زانیاری / زانیاری

لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵەکەتان ، پیرۆزبایی گەرمتان لێدەکەم و هیوای بەردەوامی و سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازم.

بەڕێزان دەستی ماندوبوونتان دەگوشین کە لەماوەی یەک ساڵی کارکردنتان بەرپرسیارانە و بێ لایەنانە پەیامی میدیایی خۆتان گەیاند و ئێوەبوون وەکو یەکەم کەناڵ توانیتان هەموو ئاڕاستە و دەنگە جیاوازەکان لە پەیامی میدیاییتاندا رەنگبداتەوە و پیشەییانە ئەرکەکانتان رابپەڕێن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر

پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و ستاف و كارمەندانی كەناڵ8 دەكەین، لە ساڵڕۆژی دامەزراندنی كەناڵ8ـەكە و ئومێد دەكەین لە گەشەسەندن و پێشكەوتن بەردەوامدابن.

ئومێد دەكەین كەناڵ8 بەشێك لە بەرەوپێشبردنی میتۆدی بەرپرسیارێتیی كۆمەڵایەتی بێت، كە هەموو دەزگایەكی راگەیاندن بەو میتۆدە دەبێتە رایەڵەیەكی بەهێزی نیشاندانی كەموكوڕییەكان و گەیاندنی خواستی هاونیشتمانییان و گوزارشتكردن لە داخوازییەكانی خەڵك و گەیاندنی بە ناوەندەكانی بڕیار.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

هەڤاڵ ئەبوبەكر، پارێزگاری سلێمانی

پیرۆبایی لە هەموو كارمەندان و رۆژنامەنووسانی كەناڵ8 دەكەم.

ئومێد دەكەین كەناڵ8 بەرهەمێكی دیكە بخاتە سەر خەرمانی میدیای كوردی و بتوانێت پرد و پەیوەندییەكی بەهێز بۆ كورد لەگەڵ دەرەوە دروستبكات و سەرچاوەیەكی گرنگی رووداوەكانی دەرەوە بێت بۆ ئەوەی وەرگری كورد بتوانێت زانیاریی راست بەشێوەیەكی ورد و بابەتییانە و بێلایەنانە و بەشێوەیەكی بنكۆڵكارییانە بخاتە بەردەستی بینەران بۆ ئەوەی بتوانێت تێگەیشتنی هاوبەش لای وەرگرەكان دروستبكات.

كەناڵ8 هەنگاوی باش و گرنگ و بەهێزی ناوە و ئومێدەوارم لە ساڵی دووەمدا لەسەری بەردەوامبێت، پێشنیازم ئەوەیە چاو لە هیچ كەناڵێكی دیكە نەكات و هەوڵبدات خۆی بێت و دەربڕی ویژدان و قوڵایی و رەسەنایەتی و تێڕوانینی كورد بێت.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

رێبوار تەها، پارێزگاری كەركوك

پیرۆزبایی لە ستاف و كارمەندان و بەڕێوەبەری كەناڵ8 دەكەم.

لەماوەی ساڵێكدا توانیتان جێی خۆتان لە دڵی بینەرانی كوردستان و عێراق بەتایبەتی كەركوك بكەنەوە، دڵنیام كەناڵ8 یەكێكە لە كەناڵە باشەكان كە خەڵك متمانەی بە هەواڵەكانی و بڕوای بە راستگۆییەكەی هەیە.

كەناڵ8 راستگۆیە لە گواستنەوەی هەواڵ بۆ گوێگران و پێشەنگ و بەپەلەیە، یەكێكە لەو كەناڵانەی خۆم متمانەم پێی هەیە و خەڵكیش متمانەی پێی هەیە، بۆیە پیرۆزبایی خۆم ئاڕاستەی ئەم كەناڵە دەكەم، هیوادارم ساڵێكی دیكە بۆ یادكردنەوەی شتێكی نوێ باس بكەین كە لەماوەی ئەم ساڵەدا كردوویانە،  هیوای تەندروست باشی بۆ هەموویان دەخوازم.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

د. خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق

یەکەمین ساڵیادی پەخشی کەناڵەکەتان پیرۆزبێت و پیرۆزباییەکی گەرمتان ئاڕاستە دەکەم.

گەیاندنی راستی، گواستنەوەی دەنگی هەمووان و مامەڵەی بەرپرسیارانەی کەناڵەکەتان بۆ کۆی پرس و رووداوە جیاوازەکان، نیشانەی سەرکەوتنی گەورەی ئێوە و پابەندیی رەهاتانە بە بەها رۆژنامەوانی و پیشەییەکانەوە.

هیوادارم ساڵی نوێی کارکردنتان ساڵی فراوانتربوون و هەنگاوی گەورەتر بێت لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و جیهانیش. دووبارە ئەم یادەتان پیرۆزبێت و هەر لە سەرکەوتندابن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

نەوزاد غەفور، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی

‎گەرمترین پیرۆزبایی یەک ساڵەی دروستبوونی کەناڵ8 دەکەین، کە لەو ماوەیەدا بەرەوپێشچوونێکی سەرنجڕاکێش و پڕ زانیاری دروستکردووە.

‎کەناڵەکەتان رۆڵێکی گرنگی هەبووە لە برەودان بە زمان و ناسنامەی کوردی، لە هەمان کاتدا پشتیوانی کەرتی بازرگانی و پیشەسازی و وەبەرهێنان بوون، ئەمەش ببێتە سەرکەوتن و گەشەکردن بۆ چەندین ساڵی دیکە بۆ کەناڵەکەتان.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

جەلال شێخ نوری، سەرپەرشتیاری ئیدارەی گەرمیان

بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8، بەناوی ئیدارەی گەرمیانەوە جوانترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و ستاف و سەرجەم رۆژنامەنووسان و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

کەناڵ8 لە ساڵێکی کارکردنیدا توانی وەکو کەناڵێکی پرۆفیشناڵ و پێشکەوتوو کاربکات و ببێتە سەکۆیەک بۆ هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کوردستان و بێ لایەنانە پەیامەکانی بە وەرگر بگەیەنێت، هیوادارین لە ساڵانی داهاتووی کارکردنیدا کەناڵ8 بتوانێت سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت و بە بەرنامە و کاری میدیایی خزمەتی باشتر و گەورەتر بە گەلی کورد بکات.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

یاسین مەحمود رەشید، سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان - سلێمانی

ئەزموونی کارکردنی ساڵێک تەمەنی کەناڵەکەتان سەلماندی پیشەییانە و نیشتمانییانە جێپێتان چەسپاندووە و راستگۆیانە بوونەتە میدیایەکی سەنگین و خەمخۆر و ئاوڕدەرەوە لە هەموو کەرتە جیاوازەکان و بایەختان بە هەمووان داوە.

هیوامان پێتانە رۆژ لە دوای رۆژ لە گەشەسەندندا بن و ئەو متمانەیەی بناغەتان پێداناوە بگاتە لوتکە، وەکو چۆن ساڵی یەکەمی کارکردنتان ساڵێکی بەنرخ و پڕ دەستکەوت بوو، چاوەڕێی پێشکەوتنی زیاترتان لێ دەکەین و بەم بۆنەیەوە لەگەڵ یەک بە یەکی هاوکاران و ئەندامانمان لە یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان، پیرۆزباییتان لێدەکەین و سەرفراز و سەرکەوتوو بەردەوامبن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

سەردار قادر، گوتەبێژی رەوتی هەڵوێست

پیرۆزتان بێت، من تاوەكو ئێستا چەند جارێك لە كەناڵ8 چاوپێكەوتنم كردووە و بە مەبەستیش لەوێ قسەم كردووە، چونكە دەزانم بۆچوونەكانم جیاوازن.

كەناڵ8 دەرگایەكی جیاوازە بۆ رای جیاواز، كە بتوانین پێكەوە خاڵی هاوبەش لەنێوان هەمووان بدۆزینەوە.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

سۆران عومەر، ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق

پیرۆزبایی یەکەم ساڵیادی پەخشی کەناڵەکەتان لێدەکەم، بە ساڵێک لە کاری میدیایی کەناڵ8 توانیویەتی سەرکەوتووبێت و رووبەرێکی باشی دەنگ و رەنگی جیاواز بێت.

کەناڵ8 پیشەییانە کاری کردووە و ئازایانە رای جیاوازی پەخش کردووە، هیوای کاری باشتر و سەرکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم لە گواستنەوە و گەیاندنی راوبۆچوونی پێچەوانە و زانیاریی دروست.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

زیاد جەبار، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی و لێپرسراوی مەڵبەندی سلێمانیی یەكێتی

بەبۆنەی ساڵێک تێپەڕبوون بەسەر دامەزراندنی کەناڵ8، پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی دەکەم.

ئەم کەناڵە لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی کارکردنیدا دەریخست کە پڕکەرەوەی بۆشاییە میدیاییەکانە، بەتایبەت لە پرسە نەتەوەیی و نیشتمانییەکاندا ئاستە گەشەکەی میدیای کوردیە.

بەرپرسیارانە رووماڵی میدیایی کردووە و بۆ هەمووانیش دەرکەوت، کە پێویستمان بەم جۆرە کارکردنە لە میدیای کوردی هەیە.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئەمەل جەلال، سەرۆکی دەستەی گەشتوگوزاری هەرێمی کوردستان

برا و هاوڕێی ئەزیزم کاک ئەحمەد نەجم، پڕ بە دڵ پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنتان لێ دەکەم.

دەستخۆشیتان لێ دەکەم کە لە ماوەی ئەو ساڵەدا پیشەیی کەناڵەکەتان سەلماند، کە بەبێ جیاوازی رووماڵی هەموو هەواڵ و رووداو و پێشهاتەکانتان کرد، شاهیدی ئەوەش دەدەم لە بانگەشەی هەڵبژاردندا زۆر پیشەییانە رووماڵی هەڵمەتی هەڵبژاردنتان کرد بێ جیاوازی.

جێگەی دڵخۆشیمانە کە دوور لە ژاوەژاوی میدیایی رۆژ بە رۆژ متمانەمان زیاتر دەبێت، دووبارە پیرۆز بێت لە دەستەی دامەزرێنەر و بەڕێوەبەر و گشت راگەیاندنکارانی کەناڵ8ـی ئەزیز.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

د. محەمەد حسام حوسەینی، ئەندامی مەكتەبی سیاسیی رەوتی حیكمەی نیشتمانی

بەڕێزان و كارمەندانی ئیدارەی كەناڵ8

یەكەم ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵە بەڕێزەكەتان پیرۆز دەكەم، متمانەی تەواومان بە رۆڵی گەورەتان هەیە كە بینیوتانە و لە داهاتوودا لە مەیدانی راگەیاندنی عێراقی دەیبینن، وەكو زیادبوونێكی جۆری و تایبەت بۆ راگەیاندنی نیشتمانیی ئامانجدار.

نزا راستگۆكانمان بۆ ئێوەیە بۆ گەشانەوە و سەركەوتنی بەردوام لە رێچكەی راگەیاندنتان.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

مەحمود عوسمان، سەرۆکى دەستەى جێبەجێکارى سەرژمێریى گشتى لە هەرێمى کوردستان

ئافەرین کەناڵ8، لە ماوەی یەک ساڵدا خەرمانێک چالاکی هەمەرەنگ، بوون بە دەنگ و رەنگی هەمووان و خۆشەویست و بڕوابوون لە دڵی هەموواندا، هەر سەرکەوتوو بن و بۆ پێشەوە.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئارى هەرسین، بەرپرسى لقى 4ـی پارتى

پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەم، كەناڵ8 بە رووخسارییەوە دیارە كەناڵێكی پرۆفیشناڵە و توانیویەتی باڵانس رابگرێت، مەڵۆیەكی باشە بۆ سەر خەرمانی رۆژنامەنووسی كوردی، هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

فیسەڵ کەریم خان برادۆستی، ئەندامی سەرکردایەتیی یەکێتی

لە یەكەمین ساڵیادی پەخشی کەناڵ8ـدا، جوانـترین پیرۆزبایی ئاڕاستەی بەڕێزتان و بەڕێوەبەران و کارمەندانی دەزگاکەتان دەکەم، ساڵی رابردوو دەستپێکێکی باش بوو،  چاوەڕوانی زیاترتان لێدەکەم، دڵنیاشم ئەگەر لەسەر ئەم رێچکەیە بەردەوامبن سەرکەوتنی زیاترتان دەبینین. 

لە ماوەی یەک ساڵی تەمەنی کارکردنیدا، کەناڵ8 توانی ببێتە میوانێکی ئازیزی پڕ بایەخی ماڵەکانمان، هیوام وایە لە داهاتووش پاراستنی شووناس و کولتوور و فەرهەنگی کوردی و پیشەییانە لە کارکرد ئەرکی سەرەکیتان بێت، ئێمە شایەنی راستیین بۆیە هیوادارم ئێوە بەردەوامبن لە گواستنەوەی راستییەکان.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

د. مەهاباد کامیل، سەرۆکی پێشووی زانکۆی هەڵەبجە

پیرۆزباییەکی گەرمتان لێدەکەین، دەرکەوتنی ئەم شاشەیە ئومێدی گەورەی بۆ کۆمەڵێک خەڵک هێنایەدی کە چاوەرێی بوون ببێتە جێگرەوەی کەناڵی چەواشەکار، ئومێدی سەرکەوتنی زیاترتان لێدەکەین، ساڵێکی پر دەستکەوتبوو بۆتان و هەر سەرکەوتووبن.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئیبراهیم سومەیدەعی، راوێژکاری سەرۆکوەزیرانی عێراق

پیرۆزبایی یەكەمین ساڵیادی كەناڵ8 دەكەم، هیوادارم رێگەی درەوشانەوە و داهێنانی زیاتر، لە رێچكەی راگەیاندنی نیشتمانیی چاودێریكراوی بەرپرسیارانە بگرێتەبەر.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

ئاراس محەمەد ئاغا، لێپرسراوی مەڵبەندی 7ـی نەینەوای یەكێتی

بەبۆنەی یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8، گەرمترین و جوانترین پیرۆزباییتان ئاڕاستە دەکەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.

کەناڵ8 لە تەمەنی ساڵێکی کارکردنیدا توانی وەکو کەناڵێکی پرۆفیشناڵ و راستگۆ و پێشکەوتوو کارەکانی خۆی بکات و ببێتە مینبەرێکی گەیاندن بۆ هەموو دەنگ و رەنگە جیاوازەکانی کوردستان و بێ لایەنانە پەیامەکانی بگەیەنێت.

هیواخوازین لە داهاتوودا بتوانێت سەرکەوتنی زیاتر بەدەستبهێنێت و بە بەرنامە و کاری میدیایی خزمەتی باشتر و گەورەتر پێشکەشی بینەران بکات.

نوێکراوەتەوە

/

18/01/2025

شیلان عارف، بریکاری وەزارەتی داد

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێك بەسەر دامەزراندنی كەناڵەکەتان، پیرۆزباییەكی گەرمتان لێدەكەین و هیوای سەرکەوتن و بەردەوامییان بۆ دەخوازین.

 كەناڵ8 لەماوەی ئەم یەك ساڵەی تەمەنی كاركردنیدا مینبەرێکی هەقبێژ بووە بۆ گواستنەوەی زانیاری و گەیاندنی راستییەكان و نموونەیەکی نوێ بوون لەناو کاری رۆژنامەوانیی كوردستاندا، بەشێوەیەك کارتان کردووە لە ئاست داواکاریی بینەران و بیسەران بوون و هەر ئەوەشتان لێ چاوەڕێ دەکرێت، هیوادارین بەردەوامبن لە کارە جوانەکانتان و هەمیشە سەرکەوتووبن.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

رەمک رەمەزان، قایمقامی قەزای چەمچەماڵ

لە یەکەمین ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8ـدا، بەناوی قایمقامیەتی چەمچەماڵ و فەرمانگەکانی سنورەکەمانەوە جوانترین پیرۆزبایتان ئاراستە دەکەین.

کەناڵ8 وەک بڵندگۆیەکی گەیاندنی دەنگی میللەت هەمیشە پێشەنگ بووە و بووەتە مینبەری گەیاندنی داواکارییەکانی خەڵک بە دەسەڵات.

هیوادارین لە ئایندەدا کەناڵەکەتان بەردەوامبێت لەگەیاندنی زانیاری و راستیەکان بەهاوڵاتیان وهاوکات هەروەک چۆن لە ساڵی رابردوودا رووی جوانی رۆشنبیری و پرۆژە جوانەکانی سنووری چەمچەماڵتان نیشانداوە، لەداهاتوشدا بەردەوام بن و گەیەنەری داواکاریی هاوڵاتیان بن بە دەسەڵات. دووبارە پیرۆزبایی ئەم یادە لە سەرجەم راگەیاندنکاران و کارمەندانی کەناڵەکە دەکەین و هیوای سەرکەوتنی زیاترتان بۆ دەخوازین

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

شاهۆ عوسمان، جێگری پارێزگاری سلێمانی

کەناڵ8 توانی لەماوەی یەک ساڵدا دەنگ و رەنگی تەواوی هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان بێت، پیرۆزبایی خۆمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەر و تەواوی کارمەندانی کەناڵ8 دەکەین، کە لە ماوەی یەک ساڵدا بە بوێری و هاوسەنگییەوە کاری کردووە.

کەناڵ8 پێشەنگ بووە لە گەیاندنی هەواڵ و گۆڕانکارییەکانی جیهان و بەتایبەت رووداوەکانی ئەم دواییەی سووریا و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەوەش دەرخەری ئەوەیە ئەو کەناڵە لە خەمی جیهانە.

کەناڵ8 لەماوەی یەک ساڵدا توانی خەڵاتی نێودەوڵەتی بەدەستبهێنێت، ئەوەش دەرفەتێکە و ئەرکی کەناڵەكە قورستر دەکات، بۆیە دەبێت وەکو چۆن لە ماوەی یەک ساڵدا توانی جێی خۆی بکاتەوە، بۆ داهاتووش بەوشێوە سەرکەوتنە بەردەوامبێت.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

پرۆفیسۆر د. ئاراس فەریق زەینەڵ، سەرۆکی زانکۆی گەرمیان

پیرۆزبایی ساڵیادی دامەزراندنی کەناڵ8 لە بەڕێوەبەر و سەرجەم کارمەندانی کەناڵەکە دەکەم.

لە ماوەی ساڵێک کارکردنیدا، کەناڵ8 توانیویەتی ببێتە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراوی زانیاریی جەماوەر و بەشێوەیەکی راستگۆیانە و هاوسەنگ رووماڵی پرس و بابەتەکانی هەر چوار پارچەی نیشتمانی کردووە.

یەکێکی دیکە لە جیاوازییەکانی کەناڵ8، دوور لە چەواشەکردن و راوکردنی بینەر و وروژاندنی بابەتی کەم بایەخ و بێ ناوەڕۆک کاریکردووە و نەبووەتە بەشێک لەو پشێوییەی کە میدیا و سۆشیال میدیای کەناڵەکان دەیکەن.

بەهیوام لە ساڵی نوێی کارکردنتاندا، نیشتمانییانە و کوردانە بەردەوامبن لە خزمەتکردن و ئەرکە سەرەکییەکانی راگەیاندن، کە خۆی لە رۆشنبیرکردن و پەروەردەکردن دەبینێتەوە، بەباشی بەجێبهێنن.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

ئاسۆ مامەند، سەرپەرشتیاری کەرکوک - سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەبۆنەی تێپەڕبوونی ساڵێک بە سەر دەستپێکردنی پەخشی کەناڵەکەتان، جوانترین پیرۆزباییتان لێدەکەم.

کەناڵ8 لە ماوەی ساڵێک لە کارکردنیدا، سەرەتایەکی دڵخۆشکەر بوو کە توانی پیشەییانە ئەرکە میدیاییەکانی راپەڕێنێت و بەرپرسیارانە لە ئاست ھەواڵ و رووداوەکاندا بێت و وێنە راستەقینەکە پیشانی بینەران بدات.

ھیوادارین لە ساڵی نوێشدا، بە هەمان تیۆر و مۆدێلی میدیایی کە رەنگدانەوەی گەشەسەندنی واقیعی کوردەوارییە، پەرەی زیاتر بە هەواڵ و بەرنامەکانتان بدەن لە پێناو بەرەوپێشبردنی زیاتری کایەی میدیایی.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

سەعید کاکەیی، ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق

پڕ بە دڵ پیرۆزبایی گەرمی خۆم ئاڕاستەی یەك بە یەکی ئەندامانی بۆرد و کارمەندانی Channel8 دەکەم، بە بۆنەی یەکەم ساڵیادی دەستپێکی پەخشەکەیان.

بەبێ ریایی و لە پێگەیەکی سەربەخۆیی و بێلایەنی خۆم، بەرپرس و کارمەندە بەڕێزەکانی ئەم کەناڵە پرۆفیشیناڵ و وردبین و پیشەییە بە بڵنگۆی خۆم دەزانم بۆ بڵاوکردنەوەی نەك تەنیا رۆشنبیری و رۆشنگەری لەسەر پرسە جیاوازەکانی ھەڵبژاردنەکان، بەڵکو بە سەکۆی خۆم و لایەنەکانی دیکەی ئۆپۆزسیۆن دەزانم بۆ دەربڕینی ئازادانەی بیروڕا و ھەڵوێست و بۆچوونەکانمان بەبێ رێگری و سانسۆری حیزبی.

ھیوای سەرکەوتن و بەردەوامیی گەشەسەندنی ئەم مینبەرە ئازادە دەخوازم و ئەم ساڵیادە لە ھەمووان پیرۆزبێت.

نوێکراوەتەوە

/

19/01/2025

سۆران عەلی، بەڕێوەبەری گشتیی كەناڵی ئەلمەسرا

بەبۆنەی یەكەمین ساڵیادی دامەزراندنی كەناڵە سەنگینەكەتانەوە، بەناوی كەناڵی ئەلمەسراوە پیرۆزبایی گەرمتان لێدەكەین و هیوای بەردەوامی و بەرەوپێشچوونی زیاترتان بۆ دەخوازین.

كەناڵ8 ئەگەرچی تەمەنێكی كورتی هەیە، بەڵام توانیویەتی لەسەر ئاستی كوردستان و عێراق و ناوچەكە وەكو كەناڵێكی پرۆفیشناڵ و خاوەن بەرپرسیارێتی و كاریگەر، جێدەستی خۆی دیاری بكات و بە راستگۆیی و هاوسەنگی خۆی بناسێنێت، كە لە كایەی میدیایی ئەمڕۆدا دوو خەسڵەتی بەهادار و پیرۆزن.

هیوادارین كەناڵەكەتان بەهەمان گوڕوتین و سەنگینییەوە درێژە بە كارەكانی بدات و بەردەوامبێت لەسەر پەرەپێدانی ئەو نموونە نوێیەی لە كایەی میدیایی كوردستاندا پێشكەشی كرد.

loading....