لەواشنتن خۆپیشاندان دژی ترەمپ ئەنجامدرا
ئارام یوسف 19/01/2025

هەزاران کەس لە واشنتنی پایتەخت دژی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا خۆپیشاندانیان ئەنجامدا.
خۆپیشاندانەکە لەلایەن ژمارەیەک چالاکوانی بوارى مافەکانی مرۆڤ و دادپەروەریی کۆمەڵایەتییەوە رێکخرابوو لە ژێر ناوی "رێپێوانی گەل".
بڕیاروایە خۆپیشاندانی هاوشێوە لە چەند ناوچەیەکی دیکەی ئەمریکا بەڕێوەبچێت، لەنێویاندا لە شاری نیویۆرک.
ترەمپ لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیدا کە لە مانگی تشرینی دووەمی 2024 بەڕێوەچوو، لە کامالا هاریسی بردەوە و بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو، بەشێوەیەکی فەرمی لە پۆستەکەیدا دەستبەکار بێت.
ترەمپ پێش دەستبەکاربوونی و لە هەڵمەتەی بانگەشەی هەڵبژاردنەکاندا، دژایەتی خۆی بۆ لەباربردنی منداڵ و هاوڕەگەزخوازی و کۆچی نایاسایی راگەیاند، ئەمەش کاردانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێناوە.
loading....