لە ئەمریکا تیکتۆک بە فەرمى راگیرا

test

پلاتفۆرمى تیکتۆک بەکارهێنەرانی لە ئەمریکا ئاگادار کردەوە، بۆ ماوەیەکی کاتی خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمەکە رادەگیرێن و بەردەست نابن.

درەنگانی شەوی رابردوو پلاتفۆرمى تیکتۆک رایگەیاند، " لە رۆژی یەکشەممەوە لە ئەمریکا خزمەتگوزارییەکانی پلاتفۆرمەکە بەردەست نابن، کۆمپانیای بایدانسى خاوەنى تیکتۆکیش، راگرتنەکەى بە کاتیی ناوبردووە.

تیکتۆک لە پەیامەکەیدا بۆ بەکارهێنەرانى دەڵێت، "یاسایەک بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک لە ئەمریکا دەرچووە، بەداخەوە ئەوە واتاى ئەوەیە، ناتوانیت بۆ ئێستا تیکتۆک بەکاربهێنیت".

باسى لەوەشکردووە، بەختەوەرن دۆناڵد ترەمپ گوتوویەتى، دواى دەستبەکاربوونى لەگەڵ کۆمپانیاکە کار لەسەر چارەسەرێک دەکات بۆ گەڕاندنەوەی تیکتۆک.

ئەگەرچی دۆناڵد ترەمپ، لە خولی یەکەمی سەرۆکایەتیدا بە توندی دژایەتیی بەکارهێنانی تیکتۆکی کردووە، بەڵام لە 23ـی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو رایگەیاند، " بیرلەوە دەکاتەوە زیاتر تیکتۆک لە دەوروبەریان بهێڵێتەوە، چونکە لە ماوەی بانگەشەکاندا ڤیدیۆکانی خۆى لە تیکتۆکەوە ملیۆنان بینەریان هەبووە".

ئیدارەی جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا، تەنیا کاتێک رێگە بەبەکارهێنانی تیکتۆک دەدات لە وڵاتەکەیدا ئەگەر کۆمپانیاکە خاوەندارێتی ئەپەکە لەدەستبدات و بیفرۆشێت بە کۆمپانیایەک، کە چینى نەبێت، ئەمەش لەپێناو پاراستنی بەکارهێنەران، چونکە واشنتن لەو بڕوایەدایە "تیکتۆک مەترسیدارە بۆ ئاسایشی نیشتمانیی ئەمریکا".

بەگوێرەی دوایین داتاکان، تیکتۆک تەنیا لە ئەمریکا زیاتر لە 170 ملیۆن بەکارهێنەری هەیە و بە قەدەغەکردنی بەکارهێنانی، تەنیا لە مانگی یەکەمدا زیانی یەک ملیار و 300 ملیۆن دۆلاری بەردەکەوێت.

loading....