کەسێک بە تۆمەتی بریندارکردنی سەیف عەلی خان دەستگیرکرا

test

پۆلیسی هیندستان رایگەیاند، لە مۆمبای پیاوێکیان دەستگیرکردووە کە وادادەندرێت بەنگلادیشی بێت بە تۆمەتی ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کردووەتە سەر سەیف عەلی خان و خێزانەکەی و برینداریکردووە.

هێرشەکەی سەر عەلی خان و خێزانەکەی، بووە مایەی شۆک بۆ بۆلیوود، هونەرمەندان و دانیشتووانی مومبای داوایانکرد بە زووترین کات رێکارە ئەمنییەکان بگیرێنە بەر.

لەدوای گەیاندنیشی بە نەخۆشخانە، پزیشکەکان رایانگەیاند کە دۆخی سەیف عەلی خان چیتر مەترسیدار نەماوە و نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.

دیکسێت گیدام، جێگری مفەوەزی پۆلیسی مۆمبای لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە، "بەڵگە سەرەتاییەکان دەریدەخەن کە تاوانبارەکە بەنگلادیشی بووە و دوای هاتنە ناو هیندستانەوە بەشێوەیەکی نا یاسایی ناوی خۆی گۆڕیوە".

ئاماژەی بەوەشکردووە، گومانلێکراوە کە لە چواردەوری مۆمبای دەستبەسەرکراوە، ناوی ڤیجای داسی لە خۆی ناوە، بەڵام وادادەنرێت کە ناوی محەمەد شەریف شازادە بێت، کە لە بنکەیەکی تایبەت بە دابینکردنی کارگوزار بۆ ماڵان کاری کردووە.

عەلی خان کە لە تەمەنی 54 ساڵیدایە، لە هێرشێکدا کە رۆژ پێنجشەممە کرایە سەر ماڵەکەی شەش چەقۆی لێدرا، پزیشکەکانیش رایانگەیاند کە بڕبڕەی پشتی، مل و دەستەکانی لە هێرشەکەدا برینداربووە.

loading....