ریاڵ مەدرید و لاس پالماس..زانیارییەکان و پێکهاتەی پێشبینیکراو

لە گەڕی 20ـی لالیگا، ئەمشەو کاتژمێر 18:15 بەکاتی هەرێمی کوردستان ریاڵ مەدرید رووبەڕووی لاس پالماس دەبێتەوە و ئامانجی مێرینگی پێشەنگی خولەکەیە.
ریاڵ مەدرید لە نێو یاریگەی سانتیاگۆ بێرنابیۆ دەیەوێت سێ خاڵی یارییەکە لە لاس پالماس بسەنێت، لە کاتێکدا لەم وەرزەدا شەش شکستی تۆمارکردووە، هەروەها 20 بردنەوە و چوار یەکسانبوونیشی هەیە.
مێرینگی بە کۆکردنەوەی 43 خاڵ و بەجیاوازی یەک خاڵ لە پلەی دووەمەوەیە، سێ خاڵی یارییەکە دەتوانێت بیگەیەنێتە پێشەنگی.
لاس پالماسیش بارودۆخی باش نییە و بە کۆکردنەوەی 22 خاڵ پلەی 14ـی ریزبەندیی گرتووە و تاوەکو ئێستا 12 شکست و 12 بردنەوە و هەشت یەکسانبوونی تۆمارکردووە.
لە ریاڵ مەدرید، کارلۆ ئەنچیلۆتی لە تواناکانی هەریەکە لە کاماڤینگا، کارڤاخال، میلیتاو، مۆدریچ و چووامینی و ڤینیسۆس جونیۆر بێبەشدەبێت، لە لاس پالماسیش هەریەکە لە کامپانا، ئێسوگۆ، مارڤین و ڤیتی بەشداریی ناکەن.
پێکهاتەی فەرمی ریاڵ مەدرید:
کۆرتوا
گارسیا، رودیگەر، ئاسێنسیۆ، ڤازکێز
سیبایۆس، ڤاڵڤێردی
دیاز، بێلینگهام، رۆدریگۆ
ئێمباپێ
پێکهاتەی پێشبینیکراوی لاس پالماس:
سیلێسن
سوارێز، هێرزۆگ، ماکێنا، مارمۆل
مونۆز، لۆیدیۆس
رامیرێز، رۆدریگێز، مۆلیرۆ
سیلڤا