شاندى هەرێمى کوردستان سەردانی بەغداد دەکات

test
وەزارەتی دارایی و ئابوووری حكومەتی هەرێمی كوردستان

وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان رایگەیاند، ئێوارەى ئەمڕۆ شاندى هەرێمى کوردستان بۆ گفتوگۆ لەسەر هەموارى خشتەکانى بودجە و مووچەى مووچەخۆران گەیشتە بەغداد.

لە راگەیەندراوێکى وەزارەتى داراییدا هاتووە، شاندەکە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان سەرۆکایەتی دەکات، ئامانج لە سەردانەکە گفتوگۆکردنە لەسەر هەمواری خشتەکانی یاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2025 و چارەسەرکردنی ئاستەنگەکانی بەردەم مووچەی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان.   

سەردانى شاندەکەى هەرێمى کوردستان بۆ بەغداد پاش ژمارەیەک راگەیەندراوى هەردوو وەزارەتى دارایی هەرێمى کوردستان و فیدراڵ دێت کە یەکدییان بە پێشێلکردنى بڕگە و ماددەکانى پەیوەست بە بودجەى گشتیی تۆمەتبار دەکرد.

loading....