حەماس: قۆناغی دووەمی بارمتەکان شەممەی داهاتوو ئازاد دەکرێن
ئارام یوسف 20/01/2025

سەرکردەیەکی بزووتنەوەی حەماس رایگەیاند، قۆناغی دووەمی بارمتەکان، ئێوارەى رۆژی شەممەی داهاتوو ئازاد دەکرێن.
ئەم گوتانەی سەرکردەکەی حەماس لەکاتێکدایە، رۆژی یەکشەممە قۆناغی یەکەمی ئاگربەستی غەززە دەستیپێکرد و سێ بارمتەی ئیسرائیلی و 90 زیندانیکراوی فەڵەستینی ئازاد کران.
ئەو سەرکردەیەی حەماس کە ئەندامی شاندی دانوستانکاریی بزووتنەوەکە بووە رایگەیاندووە، "قۆناغی دووەمی بارمتە ئیسرائیلییەکان، رۆژی حەوتەمی ئاگربەست ئازاد دەکرێن".
پاش زیاتر لە 15 مانگ لە جەنگ، بەنێوەندگیریی ئەمریکا و قەتەڕ و میسڕ، ئاگربەستی غەززە لەنێوان حەماس و ئیسرائیل واژۆکرا و رۆژی یەکشەممە بەفەرمی کەوتە بوارى جێبەجێکردنەوە.
loading....