سەرۆککۆمارى عێراق بەشدارى لە کۆڕبەندى داڤۆس دەکات

test
لەتیف رەشید، سەرۆككۆماری عێراق. فۆتۆ: AP

سەرۆکایەتیى کۆمارى عێراق رایگەیاند، ئەمڕۆ د. لەتیف رەشید سەرۆککۆمار بۆ بەشدارى لە کۆڕبەندى داڤۆس سەردانى سویسرا دەکات.

ئەمڕۆ دووشەممە، کۆڕبەندى ئابووریی داڤۆس لە ژێر ناونیشانى "هەماهەنگی لەپێناو سەردەمێکی زیرەک" دەستبەکارەکانى دەکات، زیاتر لە سێ هەزار کەسایەتی لە 160 وڵاتەوە بۆ ماوەی چوار رۆژ لە داڤۆسى سویسرا دەبن، لەناویاندا 350 بەرپرسى حکومى و 60 سەرۆکی وڵات و سەرۆکوەزیرانى تێدایە.

لە کۆڕبەندى ئابوورى داڤۆس گفتوگۆ لەسەر چەند تەوەرێک دەکرێت، ئەوانیش دروستکردنەوەی متمانە، دووبارە پێشبینیی گەشەسەندن، وەبەرهێنان لە مرۆڤدا، پاراستنی هەسارەی زەویی و وەبەرهێنان لە سەردەمی ژیری دەستکرددا.

loading....