چێڵسی میوانداریی وۆڵڤەرهامپتۆن دەکات

test

ئەمڕۆ دووشەممە لە گەڕی 22ـی پرێمەرلیگ، تاکە یاریی کە ئەنجامدەدرێت لە نێوان چێڵسی و وۆڵڤەرهامپتۆنە.

چێڵسی لە یارییگەی ستامفۆرد بریج کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەرێمی کوردستان میوانداریی وۆڵڤەرهامپتۆن دەکات.

بلوزی مارێسکا بە ئاستێکی نایابدا تێدەپەڕن و بە کۆکردنەوەی 37 خاڵ پلەی شەشەمی ریزبەدنییان گرتووە، تاوەکو ئێستاش پێنج شکست و 18 بردنەوە و حەوت یەکسانبوونیان تۆمارکردووە، لە دوایین 15 یاریی لە یاریگەی خشیدا تەنیا یەک شکستی هەیە.

وۆڵڤەرهامپتۆنیش بە کۆکردنەوەی 16 خاڵ پلەی 17ـی گرتووە و بارودۆخی هیچ باشنییە، تەنیا شەش بردنەوەی هەیە.

لە چێڵسی هەریەکە لە بادیاشیل، کاسادی، چیلوێل، هاڵ کەی، فۆفانا، کێڵیمان، مودریک ئامادە نابن، لە وۆڵڤزیش هەریەکە لە گۆنزالێز، کالادیچ و مۆسکێرا بەشداریی ناکەن.

پێکهاتەی پێشبینیکراوی چێڵسی:

سانچێز

کوکورێیا، کۆلویڵ، ئاچیامپۆنگ، گوستۆ

فێرناندێز، کایسادۆ

سانچۆ، پالمەر، نێتۆ

پێکهاتەی پێشبینیکراوی وۆڵڤز:

خۆزێ سا

دۆهێرتی، بوێنۆ، ئاگبادۆ

سێمیدۆ، ئاندرێ، گۆمێز، ئایت نوری

گوێدیش، کونها

ستراند لارسن

loading....