فیلمێکی ئۆکرانی چیرۆکی جەنگ لە گۆشەنیگای ئاژەڵانەوە دەگێڕێتەوە
حەسەن فەلاح 20/01/2025

ئۆکرانییەکان، فیلمێکیان بەرهەمهێناوە، کە لە گۆشەنیگای ئاژەڵانەوە، جەنگی ئۆکرانیا دەگێڕێتەوە و خاوەنی وێناکردنەوەیەکی جیاواز و سەرنجڕاکێشە.
فیلمی "War Through the Eyes of Animals"، نوێترین فیلمی درێژی ئۆکرانیایە، کە لە حەوت ئاکتی جیاواز پێکهاتووە و هەریەکێکیان لە گۆشەنیگای ئاژەڵێکی جیاوازەوە، چیرۆکی جەنگی ئۆکرانیا و هێرشەکانی رووسیا دەگێڕێتەوە.

چیرۆکەکانی ئەم فیلمە، لەسەر رووداوگەلێکی راستەقینە بنیادنراون و کەمێک گێڕانەوەی خەیاڵییان تێکەڵکراوە، کە بەشێوەیەکی گشتی، جەخت لە کاریگەریی جەنگ دەکەنەوە لەسەر ژینگە و ئاژەڵان.
ژمارەیەک دەرهێنەر و بەرهەمهێنەرێکی جیاواز کاریان لەسەر ئەم فیلمە کردووە و چەند ئەستێرەیەکی دیاری سینەما رۆڵیان تێدا گێڕاوە، لەوانە: شۆن پێن، ئۆلگا کۆرۆتیایەڤا و مارینا کۆشینکا.

loading....