سبەی لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە

سبەی لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەى نووسینەوەى رەشنووسى حکومڕانیى هەرێمى کوردستان دەکەن.
سەرچاوەیەک لە لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی بۆ کەناڵ8 گوتى، کۆبوونەوەکە، تەواوکەرى کۆبوونەوەکانى رابردووە و تیایدا لیژنە هاوبەشەکە گفتوگۆ لە بارەى نووسینەوەى رەشنووسى حکومڕانیى هەرێمى کوردستان دەکەن.
گوتیشى، تەوەرێکى دیکەى کۆبوونەوەکە گفتوگۆکردنە لەسەر چۆنییەتى پێکهێنانى کابینەى 10ـى حکومەتى هەرێمى کوردستان و بەڕێوەبردنى، دواتر رادەستى لیژنەى باڵاى دەکەن بۆ گفتوگۆکردن لەسەرى.
پێشتریش لیژنەی هاوبەشی پارتی و یەکێتی چوار جار کۆبوونەتەوە و گفتوگۆیان لە بارەى نووسینەوەى رەشنووسى حکومڕانیى هەرێمى کوردستان کردووە.
لە پاش ئەنجامدانى هەڵبژاردنى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستان لە 20ـی تشرینی یەکەمی 2024، دوو جار شاندى یەکێتى و پارتى لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆبوونەتەوە.
یهكێتی له ئامادهكردنی رهشنووسهكهدا پێداگریی كردووه لهوهی شێوازی حكومڕانی بگۆڕدرێت و هاوسهنگیی له بهڕێوهبردندا ههبێت، بەڵام پارتی دەیەوێت ئەم شێوازە حکومڕانییەى ئێستا وەکو خۆى بمێنێتەوە.
پارتى دیموکراتى کوردستان، 39 کورسى خولى شەشەمى پەرلەمانى کوردستانى بەدەستهێناوە و یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان 23 کورسى بەدەستهێناوە، هەردوولاش شاندى دانوستانکاریان پێکهێناوە و لەگەڵ لایەنە سیاسییەکانى دیکەش کۆبوونەتەوە.