تابلۆ هونەرییەکان کلیلی تێگەیشتنن لە فیلمەکانی دەیڤد لینچ

رەخنەگرانی هونەر، سەرنجیان خستووەتە سەر کارە هونەریی و شێوەکارییەکانی دەرهێنەر دەیڤد لینچ، دەیانەوێت لەڕێگەی پارچەکانیەوە شیکردنەوە بۆ فیلمەکانی بکەن.
رەخنەگرە هونەرییەکانی جیهان، بەدیاریکراوییش ئەوانەی تایبەتمەندن بە هونەری ئەمریکی، جەخت لەوە دەکەنەوە؛ دەیڤد لینچ لەماوەی ژیانیدا، چەندین کاری هونەریی و تابلۆی کێشاوە، کە راستەوخۆ، کلیلی تێگەیشتنن لە فیلمەکانی.

ئاماژە بەوەش دەدەن؛ بەمەبەستی روونکردنەوەی پەیامی سینەمایی و تێگەیشتن لە سیمبولی فیلمە سوریاڵییەکانی لینچ، پێویستە بگەڕێینەوە بۆ سەرنجدان لە تابلۆکانی.
دەیڤد لینچ، وێڕای کاریگەرییەکەی لەسەر جیهانی سینەما، خاوەنی فڵچەیەکی سەرسوڕهێنەری سوریاڵییانەیە لە جیهانی شێوەکارییشدا، لەماوەی ژیانی هونەریی خۆیدا، توانیویەتی 35 پارچەی هونەریی دروستبکات و زۆرینەیان لە سایەی کارە سینەماییەکانیدا سەریانهەڵداوە.
