خانمان نووسەری پڕفرۆشترین کتێبەکانن بۆ ساڵی 2024

چەندین کتێب و بابەتی ئەدەبیی بۆ ساڵی نوێ لەڕێگەن، هێشتاش کاریگەریی ساڵی رابردوو بەسەر جیهانی بڵاوکردنەوەی کتێبەکانەوە دیارە و پێگەی "Publishers Weekly" ئاماری پڕفرۆشترین کتێبەکانی ساڵی 2024ی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ئەم پێگەیە، رێژەی فرۆشی کتێبەکان لە ئاستی جیهانییدا بۆ ساڵی رابردوو، بە رێژەی سەدا یەک بووە، گەرچی ئەم رێژەیە بەرز نییە، بەڵام بەراورد بە سێ ساڵی پێش 2024 هەڵکشانێکی بەرچاوە، هاوکات، خانمان لە دیارترین نووسەری پڕفرۆشترینەکانن.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پڕفرۆشترین کتێبەکانی ساڵی رابردوو، بەم جۆرەی خوارەوەیە:
The Women
لە نووسینی: کریستین هانا
بڕی فرۆشراو: ملیۆنێک و 500 هەزار دانە

A Court of Thorns and Roses
لە نووسینی: سارا جەی ماس
بڕی فرۆشراو: ملیۆنێک و 300 هەزار دانە

The Scarlet Shedder
لە نووسینی: داڤ پیڵکی
بڕی فرۆشراو: ملیۆنێک و 250 هەزار دانە

The Housemaid
لە نووسینی: فریدا مکفادن
بڕی فرۆشراو: ملیۆنێک و 100 هەزار دانە
