خوان لاپۆرتا هێرشی توند دەکاتە سەر ناوبژیوانان

test

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە بە توندی هێرش دەکاتە سەر ناوبژیوانان و دەڵێت" ناوبژیوانان ئابڕووی لالیگایان بردووە".

بەهۆی یەکسانبوونەکەیان بەرامبەر خیتافی، خوان لاپۆرتا دەڵێت کە ناوبژیوان لێدانێکی سزای راستی بۆ ئەژمارنەکردوون، ئەمڕۆش لە کۆنفرانسی رۆژنامەوانی لاپۆرتا گووتی...

ناوبژیوانی یارییەکەی بەرشلۆنە و خیتافی شەرمەزارکەربوو، چونکە لێدانێکی سزای دروستی بۆ کوندێ ئەژمارنەکرد، بەڕاستی ئەمە ئابڕووچوونە.

خوان لاپۆرتا، سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە.

پێش سیستمی ڤار رەخنەی زۆر لە ناوبژیوان دەگیرا و دەگوترا کە بڕیارەکان فێڵی تێدا دەکرێت، بەڵام لە ئیسپانیا ناکۆکی زۆر هەیە لەسەر بڕیارەکانی ڤار و هەفتانە یانەکانی بەرشلۆنە و ریال مەدرید زۆرترین رەخنە و کێشەیان هەیە.

 چەند رۆژێک لەمەو پێش یاریزانەکانی بەرشلۆنە گووتیان ئەگەر ڤار نەبوایە لە خیتافیمان دەبردەوە و دوێنێش کەناڵی فەرمی ریاڵ مەدرید دەڵێت ڤار ئێمباپێی بێبەش کرد لە هاتریک و دەبوایە ئەو گۆڵە رەت نەکرایەتەوە.

هاوکات یانەی بەرشلۆنە لە لالیگا بارودۆخی ناجێگیرە و بە کۆکردنەوەی 39 خاڵ دەکەوێتە پلەی سێیەمەوە و چوار یارییە لەسەریەکە لە خولەکەدا بردنەوەی تۆمارنەکردووە.

loading....