سەردەمی ئەنچیلۆتی لە ریاڵ مەدرید کۆتاییدێت

test

یەکێک لە باشترین راهێنەرەکان لە مێژووی ریاڵ مەدرید و تۆپی پێ، کارلۆ ئەنچیلۆتی ئیتاڵییە، کە بڕیاریداوە لە کۆتایی ئەم وەرزەدا ریاڵ مەدرید جێبهێڵێت.

ئەنچیلۆتی 65 ساڵ، بە یانەکەی گووتوە کە کۆتایی وەرزی ئەمساڵ گرێبەستەکەی نوێ ناکاتەوە و یانەکە بەجێدەهێڵێت، ئەم هەواڵەش لە رۆژنامەکان بڵاوبووەتەوە، رادیۆی ئێستادیۆ، مەدرید زۆن و ئۆندا سێرۆش جەخت لەوە دەکەنەوە کە راهێنەرە ئیتاڵییەکە چیدیکە لەگەڵ یانەی شاهانەی ئیسپانیا بەردەوام نابێت.

کارلۆ ئەنچیلۆتی لە 2021 گەڕایەوە بۆ ریاڵ مەدرید و لەگەڵ یانەکەش لە سەرکەوتن و بەدەستهێنانی ناسناوەکان بێبەش نەبووە، چەندین ریکۆردیشی تۆمارکردووە و بەیەکێک لە سەرکەوتووترین راهێنەری مێژووی یانەکە و تۆپی پێ دادەنرێت.

هاوکات راهێنەرەکە لە 2023 گرێبەستەکەی تاوەکو 2026 نوێکردەوە، بەڵام وادیارە لەدوای بەڕێکردنی چەندین ساڵ لە دەستکەوت و ناسناوەکان چیدیکە ئارەزووی نیە بەردەوام بێت.

بەربژێرەکان بۆ راهێنەرایەتی ریاڵ مەدرید کێن؟

لەدوای کارلۆ ئەنچیلۆتی، راهێنەرێک بەربژێرە یاخود ناویی بەستراوەتەوە بە یانەی شاهانەوە، ئەویش چابی ئەلۆنسۆ، راهێنەری بایەرلیڤەرکوزنە، کە بەهێزترین بژاردەیە بۆ جێگرتنەوەی ئەنچیلۆتی.

loading....