پێش کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتییەکەی بایدن لێبووردنی بۆ ئەندامانی خێزانەکەی دەرکرد

کەناڵ8 20/01/2025
test
جۆ بایدن، سەرۆکى پێشووى ئەمریکا. فۆتۆ: AFP

چەند خولەکێک پێش کۆتاییهاتنی سەرۆکایەتییەکەی، جۆ بایدن لێبووردنی بۆ ژمارەیەک لە ئەندامانی خێزانەکەی دەرکرد.

بەگوێرەی بەڵگەنامەیەکی لێبووردن کە کەناڵی ئێن بی سی نیوزی ئەمریکی بڵاویکردووەتەوە، چەند خولەکێک پێش تەواوبوونی کاتی سەرۆکایەتییەکەی، جۆ بایدن، فەرمانی لێبووردنی بۆ هەریەکە لە جیمس بایدنی برای و سارا بایدنی براژنی دەرکردووە.

بە گوێرەی لێبووردنەکە، جۆ بایدن فەرمانی لێخۆشبوونی دەرکردووە بۆ براکانی و نەوەکانیان لەهەر تاوانێکی "بەدەر لە توندوتیژیی" دژ بە ئەمریکا کە لە ماوەی نێوان 1ی کانوونی دووەمی 2014ـەوە تا ئێستا ئەنجامیانداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتریش جۆ بایدن فەرمانی لێبووردنی بۆ ژمارەیەک کەسایەتی دیکە دەرکرد لەوانە دکتۆر ئەنتۆنی فاوچی و مارک میلی و ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەران کە لێکۆڵینەوەیان لەدۆسیەی هێرشکردنە سەر کابیتۆڵ کردبوو، ئەوەش لەبەر مەترسی ئەوەی نەوەک لە ئیدارەی نوێی ترەمپەوە بریاری توند لە دژیان بدرێت.

لەدوای بڕیارەکەشی جۆ بایدن رایگەیاند، ئەو کەسانە شایستەی ئەوە نین بە هۆکاری سیاسی رێوشوێنی یاساییان لەدژ بگیرێتەبەر.

20/01/2025
loading....