پەیامى پیرۆزبایى بافڵ جەلال تاڵەبانى بۆ دۆناڵد ترەمپ

بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان بەبۆنەى دەستبەکاربوونى دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکى ئەمریکا پەیامێکى پیرۆزبایى بڵاوکردەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانى، سەرۆکى یەکێتیى نیشتمانیى کوردستان لە پەیامەکەیدا ئاماژە بەوە دەکات "لە قووڵایی دڵمەوە پیرۆزبایی خۆم ئاراستەی سەرۆک دۆناڵد ترەمپ دەکەم بەبۆنەی دەستبەکاربوونی وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا".
دەشڵێت"سەرکردایەتییەکەی لاپەڕەیەکی نوێ لە پەیوەندییە بەردەوامەکانی نێوان گەلی کورد و گەلی ئەمریکادا هەڵدەداتەوە".
سەرۆکى یەکێتى لە پەیامەکەیدا دەڵێت "بەوپەڕی خۆشحاڵییەوە چاوەڕێم لەگەڵ ئیدارەی نوێی ئەمریکا کاربکەم بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژووییەکانمان و بەرەوپێشبردنی ئاشتی و سەقامگیری لە ناوچەکەدا".
ئاماژە بەوەش دەکات "گەلی کورد و گەلی ئەمریکا پێکەوە دەتوانن جیهانێکی سەلامەتتر و ئاوەدانتر بۆ هەمووان بنیادبنێن".