چەند زانیارییەکی نوێی بەشی سێیەمی "Avatar" ئاشکرا کران

test

بڕیارە لە کۆتا مانگی ئەمساڵ، بەشی سێیەمی فیلمە بەناوبانگەکەی جەیمس کامیرۆن، Avatar، بڵاوببێتەوە و لە ئێستاوە بووە بە جێگەی سەرنج و باسی هەواداران.

بەگوێرەی نوێترین زانیارییەکان، کە دەرهێنەری ئەمریکی جەیمس کامیرۆن ئاشکرای کردوون، بەشی سێیەمی زنجیرەی ئاڤاتار، ماوەکەی زیاتر دەبێت لە سێ کاتژمێر، بە گوتەی کامیرۆن؛ چەندین بژاردەی بوێرانە لەم فیلمەدا دراون، هەوڵدراوە بینەر بەرەو لێوار و سنوورەکانی گێڕانەوەی چیرۆکە سینەماییەکان ببرێت.

ئاگر لەم بەشە نوێیەدا سیمبول و نیشانەی سەرەکییە و گوزارشت لەو توڕەییە دەکات کە لە پاش جەنگ دروستدەبێت، لە سایەی ئەم پرسەدا، کارەکتەرەکان بەرەوپێشچوونیان بەخۆوە دیوە و کامیرۆن بەڵێن بە هەواداران دەدات رووداوەکان واتای قووڵتر بدەن بەدەستەوە.

بەشی سێیەمی ئاڤاتار، بەناونیشانی "Avatar: Fire and Ash"، کۆتا بەشی ئەم زنجیرەیە نییە، بەدوایدا، سێ بەشی دیکەش بەرهەمدەهێنرێن و کامیرۆن جەخت لەوە دەکاتەوە تاوەکو بەشی حەوت بەردەوام دەبن لە بەرهەمهێنان، بەڵام ئامادە نییە بەشی شەشەم و حەوتەم دەرهێنانیان بۆ بکات و تەنها وەکو سەرپەرشتیار لەم زنجیرەیەدا دەمێنێتەوە.

loading....