ئامادەکارییەکان بۆ خەڵاتی ئەدەبی منداڵانی جیهانی عەرەبی دەستیانپێکرد

test

دامەزراوەی عەبدولحەمید شومان، بۆ ساڵی 2025، دابەشکردنی خەڵاتی ئەدەبی منداڵان رادەگەیەنێت و داوا لە نووسەرانی جیهانی عەرەبیی دەکات بەرهەمەکانیان پێشکەش بکەن.

خەڵاتی ئەدەبی منداڵانی جیهانی عەرەبی، ئێستا لە نۆزدەیەمین خولی خۆیدا، بڕیارە بەرهەمەکان لە وڵاتانی ناوچەکەوە وەربگرێت و دوا وادەش بۆ وەرگرتنی بەرهەمەکان رێکەوتی 31ی ئازارە.

بۆ ئەمساڵ بابەتی ئەدەبی گەشت، پنتی گێڕانەوەی چیرۆکەکان دەبێت و دامەزراوەکە داوا لە نووسەرەکان دەکات لە چوارچێوەی ئەم بابەتەدا ناوەڕۆکی چیرۆکەکانیان بۆ منداڵان بنووسن و پێشکەشی بکەن بەمەبەستی کێبڕکێی بردنەوە و بوون بە باشترین کتێبی ئەدەبیی منداڵان بۆ جیهانی عەرەبی.

loading....