رۆمانێکی زنجیرەیی نوێ کێبڕکێی هاری پۆتەر دەکات
حەسەن فەلاح 23/01/2025

رۆمانی "Onyx Storm"، نوێترین بەشی یەکێک لە رۆمانە زنجیرەییە بەناوبانگەکانی ئێستایە و زۆرینەی رەخنەگران بە زنجیرەکانی هاری پۆتەری دەچوێنن.
ئەم رۆمانە، سەر بە زنجیرە گێڕانەوەکانی یارۆس ئیمیریانە، کە لەلایەن خانمە نووسەری ئەمریکی، رێبێکا یارۆسەوە نووسراوە و ئێستا لە ئاستی جیهانییدا خواستێکی زۆری لەسەرە.
چیرۆکەکەی یارۆس، خاوەنی ناوەڕۆکێکی خەیاڵییە و لە جیهانی ئەژدیهاکاندا دامەزراوە، چەندین رووداوی خۆشەویستی، جادوو و جەنگ لەخۆدەگرێت.

loading....