ئەو بەرهەمەی هەمووان چاوەڕوانی باشترینیان لێدەکرد ئێستا بەربژێری خەڵاتی خراپترین فیلمە
حەسەن فەلاح 23/01/2025

خەڵاتی رازی سینەما، ناسراو بە راسپبێریی زێڕین، ساڵانە بە خراپترین فیلمی ساڵ دەبەخشرێت، ئەمساڵ، بەشی دووەمی فیلمەکەی جۆکەر "Joker: Folie a Deux"، بەربژێری سەرەکییە بۆ بردنەوەی ئەم خەڵاتە.
بڕیارە رێکەوتی دووی ئازار، یەک رۆژ پێش رێوڕەسمی دابەشکردنی خەڵاتەکانی ئۆسکار، ئەم خەڵاتە ببەخشرێت بە خراپترین فیلمی ساڵ و بەشێوەیەکی گشتی نۆ خەڵاتی جیاواز لە نۆ پۆلی سینەماییدا بۆ خراپترینەکانی ساڵ دابەشدەکرێن.
loading....