روفاتی میلان کوندێرا دەگەڕێندرێتەوە کۆماری چیک

test

روفاتی میلان کوندێرا و هاوسەرەکەی دەگەڕێندرێنەوە بۆ کۆماری چیک و هاووڵاتییانی وڵاتەکەش پێشوازیی لەم دەستپێشخەرییە دەکەن.

رێکەوتی 11ی تەمموزی 2023، ئەم رۆماننووسە لە شاری پاریسی وڵاتی فەڕەنسا کۆچی دوایی کردووە، لەسەر وەسێتی خۆی، داوای کردووە رووفاتەکەی بگەڕێندرێتەوە بۆ وڵاتی چیک و پاش تێپەڕینی بەنزیکەی دوو ساڵ بەسەر مردنیدا، لەکۆتاییدا وەسێتەکەی جێبەجێ دەکرێت.

گەرچی لاشەی کوندێرا پاش مردنی بەخۆڵەمێش کراوە و ئێستا لەنێو دەفرێکی تایبەتدا دانراوە، بەڵام بڕیارە لە گۆڕێکی شایستەدا، لە گۆڕستانی شاری برنۆ جێی بکرێتەوە.

میلان کوندێرا، رۆماننووسی بەناوبانگی بە رەچەڵەک فەڕەنسی-چیکی، لە دیارترین رۆماننووسە هاوچەرخەکانی جیهان بووە، لەماوەی 94 ساڵی ژیانیدا، توانیویەتی 10 رۆمان بنووسێت هاوشانی ژمارەیەک کۆکراوەی کورتەچیرۆک، شیعر، وتار و شانۆیی.

loading....