یەکەم بەرهەمی شیعریی دڵشاد حسێن ناساندنی بۆ کرا
ژیلە نەجات 26/01/2025

لە کۆڕێکی ئەدەبیدا و بە ئامادەیی چەندین نووسەر و رووناکبیر لە شاری رواندز یەکەم کتێبی شیعری دڵشاد حسێن ناساندنی بۆ کرا.
رێوڕەسمی ناساندنی کتێبەکە، پاشنیوەڕۆی رۆژی شەممە 25ـی کانوونی دووەمی 2025 لە کتێبخانەی گشتی رواندز بەڕێوەچوو لە ژێر ناونیشانی "شتێک لە من ونە".

لە کۆڕەکەدا دڵشاد حسێن باسی لە یەکەم بەرهەمی شیعری کرد، پاشان بە لەپاڵ ژەنینی موزیک لەلایەن "سەید موخلیس"ـەوە چەند دەقێکی شیعری خوێندەوە.
کۆڕەکە لەلایەن کتێبخانەی گشتی رواندز و رێکخراوی هاوڕێیانی کتێبەوە بەڕێوەچوو، دواتر شاعیر کتێبەکەی وەکو دیاری پێشکەش بە ئامادەبووان کرد.

loading....