فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل بەڕێوەدەچێت

فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایل دەستی بە ئامادەکارییەکانی کردووە و لە قۆناغی وەرگرتنی فیلمەکاندایە، مەرجی سەرەکیی بەشداریکردن لە فێستیڤاڵەکەشدا ئەوەیە کە فیلمەکە بە مۆبایل وێنەگیرابێت.
بەڕێوەبەرایەتی هونەری سینەمای سلێمانی، رێنماییەکانی بەشدارییکردنی فیلمی لە فێستیڤاڵی فیلمی کوردی مۆبایلدا بڵاوکردووەتەوە، ئاماژەی بەوەکردووە، لەپاڵ ئەوەی فیلمەکان دەبێت بە مۆبایل وێنەگیرابن، نابێت 15 خولەک تێبپەڕێنن.
ئەمە لە کاتێکدایە کە مەرجی ژانری فیلم دەستنیشان نەکراوە و گرنگ نیە لە کوێ ئامادەکراون، بەڵام مەرجە ناوەڕۆک و چیرۆکی فیلمە بەشداربووەکە کوردی بێت.
فیلمە نێردراوەکانیش لەلایەن لیژنەیەکی تایبەت بە فێستیڤاڵەکەوە دیاری دەکرێن، لە کۆتایی فێستیڤاڵەکەشدا چەند خەڵاتێکی (سیمبول و نەختینەیی) لە چوارچێوەی رێوڕەسمەکانی فێستیڤاڵەکەدا بەسەر فیلمە براوەکاندا دابەشدەکرێن.