نۆیەمین پێشانگەی کتێبی نوری حیکمە کرایەوە
حەسەن فەلاح 27/01/2025

لە شاری هەولێر و بە بەشداریی سەدان هاونیشتمانی، نۆیەمین پێشانگەی کتێبی نوری حیکمە کرایەوە.
17 ناوەندی چاپ و بڵاوکردنەوە، زیاتر لە هەزار و 300 کتێبیان بە ناونیشانە جیاوازەکان نمایشکردووە، ئامانج لەم پێشانگەیە بڵاوکردنەوە، پێدانی زانیاریی و هۆشیارییە سەبارەت بە بە پەروەردە، زانست و ئاین.

بە گوتەی سەرپەرشتیارانی پێشانگەکە، بە رێژەکانی سەدا 30 و 50 داشکاندن بۆ بەشێک لە کتێبەکان کراون، گرنگییەکی زۆر بە پەروەردەی منداڵان دراوە و جگە لە کتێب، گۆڤار و یارییە هزرییەکان نمایشدەکرێن، بو گوتەی فرۆشیارانیش، کتێبە ئاینییەکان لە پڕفرۆشترین کتێبەکانن.

loading....