فیلمی سینەمایی شین لە بەریتانیا نمایشدەکرێت
ژیلە نەجات 29/01/2025

فیلمی سینەمایی شین کە لە کۆتاییەکانی ساڵی 2023ـدا لە سینەماکانی کوردستان نمایشکرا و پێشوازییەکی گەرمی لێکرا، بەم نزیکانە لە سێ شاری وڵاتی بەریتانیا نمایشدەکرێت.
محەمەد مستەفا، دەرهێنەری فیلمی شین، بە کەناڵ8ـی راگەیاند، فیلمەکە لە وڵاتی بەریتانیا لە سێ شاری جیاواز نمایشدەکرێت، کە ئەوانیش بریتین لە شارەکانی، ماچستەر، لەندەن و بێرمنگهام.
ئەوەشی خستەروو کە نمایشەکە لە رۆژانی 7-8-9ـی ئەم مانگە کاتژمێر 6:45 خولەک بەڕێوەدەچێت.
فیلمی سینەمایی شین، ساڵی 2023 لە کوردستان بەرهەم هات، کە هەریەکە لە ئەکتەران، شەماڵی عەبەڕەش، هەڵوێست محەمەد، روبار خالید، ئاڵا عەباس، کارۆ سەوز و کەژان عەبدولوەهاب رۆڵیان تێدا گێڕا، گۆرانی فیلمەکەش لەلایەن رێناس وریاوە گوتراوە و ئەفشین شوکری کاری موزیکی بۆ ئەنجامداوە.
loading....