لە کەشێکی موزیکیدا کتێبی "جیاکردنەوەی رەنگەکانی خەمباریی" دەناسێنرێت
ژیلە نەجات 30/01/2025

لە کەشێکی موزیکیدا لە شاری سلێمانی رێوڕەسمی ناساندن بۆ کتێبی "جیاکردنەوەی رەنگەکانی خەمباریی" زوڵەیخا کەریم بەڕێوەدەچێت.
رێوڕەسمی ناساندنی کتێبی "جیاکردنەوەی رەنگەکانی خەمباریی" لە گەلەری ئارام بەڕێوەدەچێت، هەریەکە لە موزیکژەنان وەلید ئەحمەد بە فلوت و ژەنیار ئارام بە پیانۆ موزیک دەژەنن.
"جیاکردنەوەی رەنگەکانی خەمباریی" کتێبێکی شیعرییە و زوڵەیخا کەریم لە ساڵی 2024ـدا لەلایەن دەزگای پەخشی نووسیارەوە بە چاپی گەیاندووە.
زوڵەیخا کەریم شاعیر و وەرگێڕە، لە ساڵی 1985 لە هەولێر لەدایکبووە، دەرچووی بەشی زمان و ئەدەبی ئینگلیزی زانکۆی سەڵاحەدینە. شیعرەکانی لە گۆڤار و پاشکۆ ئەدەبییەکانی کوردستان بڵاوکراوەتەوە، نۆڤلێتی "بەرچایی لە تیفانی" ترۆمان کاپۆتی لە ئینگلیزییەوە وەرگێڕاوەتە سەر زمانی کوردی و لە ساڵی 2020ـدا چاپ و بڵاوکراوەتەوە.

loading....