ئەگەری هەیە نەیزەکێک لە ساڵی 2032 خۆی بە زەویدا بکێشێت

test

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا رایگەیاند، ئەگەر هەیە، نەیزەکێکی تازە دۆزراوە، لە ساڵی 2032ـدا، خۆی بە زەویدا بکێشێت.

نەیزەکی "2024 وای ئاڕ 4"، لە کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو، لەڕێگەی تێلیسکۆبێکی ئاژانسەکەوە لە چیلی دۆزرایەوە.

قەبارەکەی لە نیوان 40 بۆ 100 مەتردایە، پێشبینی دەکرێت لە 22ـی کانوونی یەکەمی 2032، خۆی بە زەویدا بکێشێت، هەروەها ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەری بەریەککەوتنی ئەو نەیزەکە بچووکە لەگەڵ زەویدا لەم قۆناغەدا %1.2ـە.

ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەوروپا روونیکردەوە کە "نەیزەکێکی بەم قەبارەیە، چەند هەزار ساڵ جارێک، لەگەڵ زەویدا پێکدادان دەکات و دەتوانێت زیانێکی زۆر بە ناوچەیەکی دیاریکراو بگەیەنێت".

بۆ ئێستا نەیزەکە بچووکەکە، لە ئاستی سێیەمدا پۆلێن کراوە، لەسەر پێوەری تۆرینۆی مەترسی پێکدادانی ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ناسای ئەمریکا کە لە سفرەوە بۆ 10ـیە.

ئاژانسەکەی ئەوروپا رایگەیاند، بەردەوام دەبن لە چاودێریکردنی نەیزەکەکە لە رێگەی تەلەسکۆبی گەورەترەوە و لەوانەیە پۆلێن بکرێت بۆ ئاستی سفر.